riklam

پنتاگۆن: ئه‌مریكا بۆ رزگاركردنی بێجی هاوكاری سوپا ده‌كات

عیراق 12:31 PM - 2015-09-03
شه‌ڕوپێكدادانی سوپاو داعش له‌ بێجی به‌رده‌وامه‌

شه‌ڕوپێكدادانی سوپاو داعش له‌ بێجی به‌رده‌وامه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مریكا له‌ هێشتنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی بێجی و رزگاركردنی پاڵاوگه‌ی شاره‌كه‌ هاوكاری سوپای عیراق ده‌كات.

جیف دیفیس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایده‌گه‌یه‌نێت: سوپای عیراق رۆڵێكی باشی بینیوه‌ بۆ پێشڕه‌ویكردن و پاككردنه‌وه‌ی شاری بێجی، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌ی كۆتاییدا به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستدا كه‌ پێشتر رزگاری كردبوون.

وتیشی: باڵانسی جه‌نگ له‌ نێوان سوپاو تیرۆرستان له‌ بێجی له‌ گۆڕاندایه‌و ئه‌مریكاش بۆ هێشتنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ تیرۆرستان هاوكاریی سوپای عیراق ده‌كات.

شه‌ڕوپێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و تيرۆرستانی داعش له‌ شاری بێجی له‌ دوری 200 كیلۆمه‌تری باكوری به‌غدا به‌رده‌وامه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) پێی وایه‌ شاری بێجی و پاڵاوگه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دای ستراتیجین بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردايه‌تی ئه‌مریكاش چه‌ندین هێرشی ئاسمانیان له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌.

PUKmedia سكای نیوز

و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket