riklam

به‌ڤیدیۆ.. ئه‌م هێزه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌داعش ده‌كات

کوردستان 09:06 AM - 2015-09-03
به‌شداربوونه‌ له‌ به‌رخودانی كۆبانێ

به‌شداربوونه‌ له‌ به‌رخودانی كۆبانێ

به‌ره‌ی جه‌بهه‌ ئه‌لئه‌كراد له‌رۆژئاوای كورد كه‌ شانبه‌شانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ رۆڵیان هه‌بوو له‌ به‌رخودانی كۆبانێ و ناوچه‌كانی تری رۆژئاوا، له‌ نمایشێكی سه‌ربازیدا جه‌خت له‌ تێكشكانی داعش وله‌ناوبردنیان ده‌كه‌ن له‌ناو خاكی سوریا. 

 

به‌ره‌ی جه‌بهه‌ ئه‌لئه‌كراد، زیاتر له‌ دوو هه‌زار چه‌كداری هه‌یه‌ و هه‌شت ئه‌كادیمیای چه‌كداری له‌ناوچه‌كانی سوریا و رۆژئاوای كوردستاندا هه‌یه‌، له‌ماوه‌ی ئاڵۆزیه‌كانی سوریادا تاكو ئێستا 300 شه‌هیدیان هه‌یه‌. 

 

له‌و نمایشه‌ی كه‌ 28-8-2015 پێشكه‌شیانكرد جه‌ختیان له‌ یه‌كڕیزی خۆیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌  ویه‌په‌ژه‌و هه‌روه‌ها ئازادكردنی ته‌واوی خاكی سوریا له‌ده‌ستی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌و ئه‌حرار ئه‌لشام كرده‌وه‌. 

 

PUKmedia  سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket