ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا
جیهان 02:09 AM - 2015-09-01.
سێبته‌مبه‌ر [ئه‌یلول]
سێبته‌مبه‌ر مانگی نۆهه‌می ساڵه به پێی ساڵنامه‌ی گریگۆری، و له عێراق و شام پێی ده‌وترێت (ئه‌یلول) و مه‌غریب (شته‌نبه‌ر) و له تونس و جه‌زائیر (سێبته‌مبه‌ر)، ژماره‌ی رۆژه‌كانی (30) رۆژه، سه‌رچاوه‌ی ناوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی لاتینی و به مانای (مانگی حه‌وته‌م) دێت ( له سێبته‌م septem: حه‌وت)ه‌وه هاتوو، رۆمانه كۆنه‌كان مانگه‌كانی ساڵیان له مانگی (مارس)ه‌وه ژماردووه پێش زیادكردنی هه‌ردوو مانگی ینایه‌ر و فبرایه‌ر بۆ ساڵنامه‌ی گریگۆری.
1 سێبته‌مبه‌ر [ئه‌یلول]
رووداوه‌كان:
410: شاری باتنه نزیك زێی فورات له باكووری كوردستان هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا ده‌كرایه‌وه به رووی بازرگانان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فارس.
1535: ده‌ریاوانی فه‌ره‌نسی جاك كارتییه گه‌شته ناوچه‌ی (هوشیلاجا)، كه شاری (مۆنتریال) پایته‌ختی كه‌نه‌ده‌ی تێدا بنیاتنا.
1715: لویس دۆقی ئه‌نجو فه‌رمانڕه‌وایی فه‌ره‌نسه‌ی گرته ده‌ست له ژێر ناوی لویسی پانزه‌هه‌م و ئه‌وه‌ش دوای وه‌فاتی مه‌لیك لویسی چوارده‌هه‌م.
1892: ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (الهلال)ی رۆشنبیری.
1920: بۆ یه‌كه‌مجار لوبنان هاته بوون كه بریتی بوو له‌و ناوچانه‌ی له ژێر ركێفی ئینتیدابی فه‌ره‌نسیدا بوون، و ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ئه‌و وڵاته بریتی‌بوو له شاخی لوبنان و پاشان ته‌رابلوس و به‌عله‌به‌ك و هرمل و باشووری پێوه‌لكا و هه‌مووی ناونرا ده‌وڵه‌تی لوبنانی گه‌وره.
1921: كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی حكومی له (عه‌ینكاوه) ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له لایه‌ن مه‌تران (ئیستفان جیری) سه‌رۆكی ئه‌سقه‌فه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك.
1923: زه‌مینله‌رزه له شاری (تۆكیۆ) و (یۆكۆهاما) كه بووه هۆی وه‌فاتی 150000 كه‌س و ده‌ربه‌ده‌ربوونی زیاتر له ملیۆنێك كه‌س.
1939: ئه‌ڵمانیا هێرشیكرده سه‌ر پۆڵه‌نده و ئاگری جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌ڵگیرساند.
1969: موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ستا به كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی سپی بۆ سه‌ر مه‌لیك محه‌مه‌د ئیدریسی سنه‌وسی و ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست له لیبیا و دواتر ناسرا به شۆڕشی فاتیح له سێبته‌مبه‌ر.
1971: راگه‌یاندنی فه‌ڕمی دروستبوونی یه‌كیه‌تی كۆماره‌كانی عه‌ره‌بی كه بریتی بوو له میسر و لیبیا و سوریا، به‌ڵام ئه‌و یه‌كیه‌تیه شكڵی بوو و هیچ رۆڵێكی نه‌بوو.
1971: راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی قه‌ته‌ر.
1983: هێزه ئاسمانیه‌كانی سۆڤیه‌ت فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری (بیونیگ 747)ی سه‌ر به كۆریای باشووری خسته خواره‌وه و بووه هۆی كوژرانی 269 سه‌رنشین.
1985: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له كاتی به‌عسدا به بڕیاری (2279) ، 200 قوتابخانه‌ی گونده‌كانی هه‌ولێر له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان داخست.
1985: دۆزینه‌وه‌ی داروپه‌ردوی كه‌شتی (تایتانیك) كه له ناوجه‌رگه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی نوقم بووبوو و ئه‌وه‌ش دوای 73 ساڵ له نوقمبوونی.
1991: ئاواره كورده‌كانی پاكستان به‌مه‌به‌ستی باشكردنی گوزه‌رانیان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا خۆپیشاندانیان سازدا.
1991: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دانی‌نا به ئیستونیا و لاتیفیا و لیتوانیا وه‌ك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
1992: داننان به ده‌ستوری سلۆفاكی كه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له 1ی ینایه‌ری 1993ز.
1994: كوژرانی هۆزانه‌وان (به‌كر عه‌لی) له خۆپیشانداندا، دژ به بڕیاری پارێزگاری سلێمانی بۆ تێكدانی خانووی زیاده‌ڕه‌و، ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی بێكارانی كوردستان بوو.
1995: ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (ره‌سه‌ن) له دهۆك.
1995: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌كادیمیای كوردستان له شاری هه‌ولێر.
1996: رۆژی ئاشتی له كوردستان.
1996: سوتانی كتێبخانه‌ی د. نوری تاڵه‌بانی له هه‌ولێر.
*1998: گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆ.
1999: زۆرینه‌ی ئاواره ده‌ربه‌ده‌ره‌كانی یوگوسلافیا له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆدا گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان.
2000: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێنبه‌خشانی كوردستان.
2000: سه‌رۆكی 12 ده‌وڵه‌تی سه‌ر به ئه‌مریكای باشوور داوای یه‌كگرتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای لاتین ده‌كه‌ن و به ئاواتی ئه‌وه‌وه‌ن له ساڵی 2002ز ئه‌م كاره به ئاكام بگات.
2003: ده‌رچوونی بڕیاری (129) ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم .
2004: یاخیبوانی چیچان 1200 قوتابیان له ناو قوتابخانه‌یه‌ك له (بیسلان) له روسیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
2008: گه‌رده‌لوولی گوستاڤ گه‌شته كه‌نداوی مه‌كسیك.
2009: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی (عمار الحكیم)ی هه‌ڵبژارد به سه‌رۆك دوای باوكی (عبدالعزیز الحكیم).
2010: وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق رایگه‌یاند كه 50 ملیۆن دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ 2000 خانوو بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان له سنوری چه‌مچه‌ماڵ.
2010: ده‌ستپێكی هودنه‌ی راسته‌وخۆی نێوان ئیسرائیلیه‌كان و فه‌له‌ستینیه‌كان دوای چه‌ندین ساڵ له پچڕانی، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی فه‌له‌ستینی (مه‌حمود عه‌باس) و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیلی (بنیامین ناتنیاهۆ) و هه‌رسێ سه‌رۆكی ئه‌مریكی باراك ئۆباما و سه‌رۆكی میسری (محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك) و مه‌لیكی ئه‌رده‌ن (عه‌بدوڵای دووه‌می كوڕی حسێن).
له‌دایكبوون:
1859: سه‌عد زه‌غلول، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی میسر له گوندی (ئیبانه)ی رۆژئاوای میسر.
1877: فرانسیس ئه‌ستون، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1922ز.
1921: گیرهارد فینلاند، گۆرانیبێژی ئه‌ڵمانی.
1928: ڕحمد الوائلی، شاعیر و زانای ئاینی شیعی عێراقی.
1933: ئان ریچاردز، ژنه سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
1935: ئیهاب نافیع، ئه‌كته‌ر و فڕۆكه‌وانی سه‌ربازی میسری.
1939: له‌یلا توملن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1941: تونی فه‌ره‌نجیه، ژنه سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
1945: مسته‌فا بابل، رۆماننوسی توركی.
1946: روه موهیون، سه‌رۆكی كۆریای باشوور.
1950: فیل ماكجراو، نوسه‌ر و ده‌رونزانی ئه‌مریكی.
1952: هاله سه‌رحان، ژنه راگه‌یاندكاری میسری.
1955: سه‌فوه‌ت شه‌وادفی، زانا و بانگخوازی ئیسلامی میسری.
1956: ئه‌یمه‌ن زه‌یدان، ئه‌كته‌ری سوری.
1957: نه‌سیمه زاهیر، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1958: كریم المحروس، سیاسه‌تمه‌داری به‌حره‌ینی.
1962: رود خولیت، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
1962: تونی كاسكارینۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیرله‌ندی.
1968: محه‌مه‌د عه‌تا، كه‌سایه‌تی میسری و به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدرالی ئه‌و یه‌كێك بوو له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ری ساڵی 2001ز.
1969: هنینگ بیرگ، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی نه‌رویجی.
1971: دیف ویتنبرگ، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1971: هاكان شوكور، یاریزانی تۆپی پێی توركی.
1975: لونا الشبل، ژنه راگه‌یاندكاری سوری.
1977: د‌یڤید ئه‌لبیلدا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1978: مه‌روه محه‌مه‌د، ژنه ئه‌كته‌ر و راگه‌یاندكاری سعودی.
1979: كه‌ره‌م جابر، زۆرانبازی میسری.
1980: كریس ریگوت، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1980: سامی ئه‌دجی، یاریزانی تۆپی پێی غانی.
1983: خۆسیه ئه‌نتۆنیۆ رییس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1989: دانییل ستوریدج، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
وه‌فات:
870: ئیمامی بوخاری، یه‌كێك له به‌ناوبانگترینی زانایانی فه‌رمووده و دانه‌ری كتێبی (سه‌حیحی بوخاری).
1557: جاك كارتییه، ده‌ریاوان و دۆزه‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی.
1648: مارین میرسین، زانای بیركاری فه‌ره‌نسی.
1715: مه‌لیك لویسی چوارده‌هه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه.
1967: ئیلسی كوخ، ژنه پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌ی نازیه‌كان و بكوژی به‌ندكراوه جوله‌كه‌كان و دوژمنانی نازیه‌كان.
1970: فرانسوا موریاك، نوسه‌ری فه‌رنسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1952ز.
1981: ئه‌لبرت شبیر، ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌ڵمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌ڵمانیای نازی له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1988: لویس ئه‌لفاریز، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1968ز.
1994: به‌كر عه‌لی، هۆزانه‌وان، له پارێزگای سلێمانی، ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی بێكارانی كوردستان.
2004: شێخ ئه‌حمه‌د كفتارۆ، موفتی سوریا.
2007: فیلیام سچرویف، یاریزانی تۆپی پێی سلۆفاكی.
2011: كه‌مال سه‌لیبی، مێژوونوسی لوبنانی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی ئاشتی جیهانی.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له ئۆزبه‌كستان.
رۆژی ده‌ستوور له سلۆفاكیا.
رۆژی زانیاری له روسیا.
رۆژی مامۆستا له سه‌نگافوره.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25