riklam

عه‌بادی چه‌ند بڕیارێكی گرنگی تری ده‌ركرد

عیراق 10:35 AM - 2015-08-28
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای به‌ڕووی هاووڵاتیاندا كرده‌وه‌

ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای به‌ڕووی هاووڵاتیاندا كرده‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌كانی به‌غدای راسپارد كه‌ ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت به‌ڕووی هاووڵاتیاندا.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌تووه‌ ئه‌مڕۆ 28-8-2015، تێیدا هاتووه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێكی گرنگی ده‌ركردوه‌و تێیدا فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌كانی به‌غداو فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی راسپاردوه‌ كه‌ به‌زووترین كات ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت به‌ڕووی هاووڵاتیاندا.

هه‌رله‌و بڕیاره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی-دا هاتووه‌ كه‌ ئاگاداری هه‌موو فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عیراق ده‌كات كه‌ سه‌رجه‌م شه‌قامه‌ سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌ داخراوه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن حزب و به‌رپرسانی حكومی و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه‌، به‌بیانووی ئه‌منییه‌وه‌ داخراون به‌رووی هاووڵاتیاندا بكرێنه‌وه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا عه‌بادی فه‌رمانیكردوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌ یاساییه‌كان كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بیناو شوێنانه‌ی موڵكی حكومه‌تن كه‌ پێشتر به‌شێوازی نایاسایی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كراوه‌ به‌زوویی بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ حكومه‌ت.

PUKmedia تایبه‌ت      




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket