riklam

ته‌رمی شه‌هید عه‌مید سه‌فین گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر

کوردستان 04:05 PM - 2015-08-27
.

.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی شه‌هید عه‌مید سه‌فین گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.

به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له‌ته‌رمی شه‌هید سه‌فین، هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌رسه‌لان بایزو سه‌عدی پیره‌و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری سه‌ربازی و حكومی و كه‌سوكاری شه‌هید گه‌یشتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.

دواتريش له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری هه‌ولێر به‌خاكسپێردرا.

جێی باسه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 27-8-2015 دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای عیراق كه‌ یه‌كێكیان شه‌هید عه‌مید سه‌فین مه‌لا مه‌جید گوێری بوو له‌پارێزگای ئه‌نبار شه‌هیدكران.

PUKmedia پێشڕه‌و خالید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket