riklam

خۆشه‌ویستی شه‌ڕ ده‌خاته‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه‌

کوردستان 12:55 PM - 2015-08-27
.

.

ئه‌مڕۆ 27ی ئابی 2015، له‌شاری سلێمانی به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا روویدا.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی سلێمانی، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند"ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی به‌هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌وه‌، یه‌كێك له‌بنه‌ماڵه‌كان كه‌چۆته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی دیكه‌ چه‌كیان پێبووه‌ و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان كردوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ منداڵێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیكه‌ به‌سووكی برینداربووه‌.

ئه‌و سه‌چاوه‌یه‌ وتیشی: هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچكام له‌و دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ سكاڵایان له‌دژی یه‌كتر تۆمار نه‌كردوه‌ و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش هه‌ڵهاتوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ پێشتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان كچ و كوڕێكی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا هه‌بووه‌، به‌ڵام باوكی كچه‌كه‌ رازی نه‌بووه‌ له‌به‌یه‌كگه‌یشتنیان، دواجار كچ و كوڕه‌كه‌ش هه‌ڵهاتوون.

سیروان حسێن باوكی كوڕه‌كه‌ كه‌ ئێستا هه‌ڵهاتووه‌، بۆ PUKmedia وتی: كوڕه‌كه‌م كچی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی خۆشه‌ویست، چه‌ندجارێك چووینه‌ته‌ داوای ئه‌و كچه‌ به‌نیازی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مدا، به‌ڵام باوكی كچه‌كه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ كچه‌كه‌ی بدات به‌ كوڕه‌كه‌مان، بۆیه‌ دواجار بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ردوو كیان هه‌ڵهاتوون.


وتیشی: بێ ئاگاین له‌هه‌ڵهاتنه‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر ئاگاداربووینایه‌ هه‌رگیز رێگه‌مانه‌ده‌دا به‌و كاره‌، ئه‌وه‌شمان به‌بنه‌ماڵه‌ی كچه‌ وتووه‌، بۆیه‌ هیچ به‌رپرسیارێتیه‌كی كوڕه‌كه‌مان هه‌ڵناگرین و هه‌ڵه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆی خۆیاندایه‌ نه‌ك ئێمه‌.


PUKmedia  عه‌لی ئه‌حمه‌د / سلێمانی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket