داود ئۆغڵو كابینه‌ی فره‌یی پێ به‌ڕێوه‌ده‌برێت؟
بیروڕا 11:42 AM - 2015-08-27شرۆڤه‌ی: جه‌مال ئارێز
شرۆڤه‌ی: جه‌مال ئارێز
رووداوه‌كانی رۆژانی دوای هه‌ڵبژاردنی 7/6/2015ی توركیا هێنده به‌په‌له گوزه‌ر ده‌كه‌ن، پێناچێت هیچ كام له‌و خوێندنه‌وانه‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان‌و ئاك پارتی ده‌كرێت له‌و باره‌یه‌وه، بتوانێت ئامانجی ته‌واو بپێكێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌و حزبه‌و سه‌رۆكه رۆحییه‌كه‌ی خوازیاری سیستمێكی دیكتاتۆری‌و تاكڕه‌وین له‌ژێر په‌رده‌و دروشمی دیموكراسییه‌وه.
دیارترین كه‌موكوڕیی ئه‌ردۆغان‌و حزبه‌كه‌ی له‌وه‌دا به‌رجه‌سته‌بوو كه بۆ یه‌كه‌مجاره نه‌یتوانیووه حكومه‌تی تاك لایه‌نه پێكبهێنێت، بۆیه دۆخه‌كه تووشی هێستریای كردوون‌و توانای ئه‌وه‌یان نییه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س‌و لایه‌ن‌و ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیكه‌دا هه‌ڵبكه‌ن.
له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه زۆربه‌ی چاودێران كه «به‌چاوی حزبێكی میانڕه‌و ته‌ماشای ئاكه‌په‌یان ده‌كرد»، پێیانوابوو كه ئه‌گه‌رچی ئه‌و حزبه نه‌یتوانیووه رێژه‌ی 50%+1ی كورسییه‌كانی پەرلەمان مسۆگه‌ربكات، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی به‌سه‌ر كۆی پانتایی توركیادا دابه‌شبوون، به‌مانای ئه‌وه دێت تێگه‌یشتنێكی وردی بۆ ئه‌جێندای سه‌رجه‌م حزبه‌كان‌و دانیشتووانی سه‌رتاسه‌ریی توركیا هه‌یه‌و بایی ئه‌وه‌نده‌ش له‌خۆی راده‌بینێت كه له‌گه‌ڵ میانڕه‌وه‌كانی ناو مه‌هه‌په بسازێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت.
هه‌ندێكیش پێیانوابوو كه به‌و پێیه‌ی به‌هۆی شكستی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه قووڵاییه ستراتیژییه‌كه‌ی له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له‌ده‌ستداوه‌ته‌وه‌و له‌ولاشه‌وه له‌گه‌ڵ گویله‌نییه‌كان تێكیداوه، ره‌نگه ئاكه‌په بیه‌وێت جارێكی تر رووبكاته‌وه ئه‌وروپاو خۆرئاوا‌و دڵدانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سوپا، بۆئه‌وه‌ش پێده‌چێت نه‌رمییه‌ك بنوێنێت‌و به‌سته‌ڵه‌كی نێوان خۆی‌و جه‌هه‌په وه‌ك به‌هێزترین لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بتوێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش چێنراو سه‌وز نه‌بوو.
به‌شێكیش له‌چاودێران وای بۆ ده‌چوون كه به‌خوێندنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تیش دۆخی سوریا‌و به‌تایبه‌تتریش دۆخی نوێی رۆژئاوای كوردستانی دوای ئازادكردنی كۆبانێ‌و سه‌رێ كانی‌و گرێ سپی‌و حه‌سه‌كه‌و هاوئاهه‌نگیی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌و گوشاره‌كان بۆسه‌ر ئه‌نقه‌ره بۆ به‌شداریی له‌شه‌ڕی داعش له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ك‌و سه‌ركه‌وتنی لیستی هه‌ده‌په له‌توركیاو شكاندنی به‌ربه‌ستی 10%، پێده‌چێت ئیتر ئاكه‌په په‌ندی له‌رابردوو وه‌رگرتبێت‌و بۆ رێگریی له‌كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و دۆخه‌و گواستنه‌وه‌ی به‌ره‌و ناو توركیا هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په بكات كه 80 كورسیی هه‌یه‌و لانیكه‌م جۆرێك له‌ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان پێكهاته‌كانی توركیا ده‌سته‌به‌رده‌كات لانیكه‌م بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه ئاڵۆزه‌ی ئێستا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ی كه چاودێران چاندبوویان هیچی سه‌وز نه‌بوو، به‌ڵكو كه‌وته ناو به‌رداشی كه‌لله‌ڕه‌قی‌و لووتبه‌رزیی ئاكه‌په‌و دوانه‌ی ئه‌ردۆغان- داود ئۆغڵوه‌وه.
رێی تێناچێت حزبێك كه هه‌ستێكی ره‌گه‌زپه‌رستی- ئایینیی شاردراوه‌ی هه‌بێت، نه‌توانێت له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زپه‌رستترین حزبی سیاسیی كه هه‌ستێكی ئایینیی شاردراوه‌ی هه‌بێت له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیدا نه‌گاته هیچ رێككه‌وتنێك، حزبێك كه بیه‌وێت لانیكه‌م بۆ ئه‌م قۆناغه باسكی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌ت به‌هێزبكاته‌وه‌و به‌ره‌و یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌نگاوبنێت به‌ڵام نه‌توانێت له‌گه‌ڵ حزبێكدا بسازێت كه ره‌نگه به‌ئاسانی بتوانێت هه‌ردوو ئه‌و ئومێده‌ی بۆ بهێنێته‌دی، یان حزبێك بیه‌وێت ئیدیعای ئه‌وه بكات كه توركیای له كێشه‌یه‌ك رزگاركردووه كه زیاتر له 90 ساڵه هیچ كام له‌حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی توركیا پێیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد‌و پێكهاته ناتوركه‌كانی وڵاته‌كه‌و هێنانه‌كایه‌ی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام نه‌توانێت له‌گه‌ڵ حزبێكی وه‌ك هه‌ده‌په‌دا بسازێت كه ده‌توانێت ئه‌و ئومێده به‌ئاسانی به‌دیی بهێنێت کەڕەنگە له‌و رێگه‌یه‌وه ئاشتی دێته‌دی، سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كان پشوویه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ده‌ده‌ن و ته‌رخان ده‌بن بۆ ته‌حه‌دییه ده‌ره‌كییه‌كان‌و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ش له‌بوونه ئه‌ندام له‌ماڵی ئه‌وروپا نزیكی ده‌كاته‌وه.
ده‌بوو ئه‌ردۆغان شكستی پێكهێنانی ئیئتیلافێك له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵووه‌وه به‌په‌یامێك تێبگات كه ئه‌م زاته‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه وه‌ك رووكاری دیپلۆماسییه‌تی وڵاته‌كه‌ی پشتی پێبه‌ستووه، یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شكستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه ئێستا له‌گه‌ڵ جیهان‌و ده‌رودراوسێكانیدا به‌ره‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه، چونكه داود ئۆغڵویه‌ك نه‌توانێت له‌گه‌ڵ سێ حزبی ناوخۆیی توركیادا بسازێت كه دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كێك له‌و سێ حزبه‌ی دیكه‌دا چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه، ده‌بێت چۆن نوێنه‌رایه‌تیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای كردبێت له‌ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ جیهان‌و وڵاتانی ئیقلیمیدا.
دیاره هێشتا ئه‌ردۆغان‌و ئاك پارتی له‌په‌یامه‌كه تێنه‌گه‌یشتوون كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌ره‌كه‌ی ده‌چننه‌وه، له‌ئه‌نجامی خراپیی ئه‌دای سیاسی‌و ئیداریی ئۆغڵوه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆیه ده‌بوو به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار متمانه‌ی راسپاردنی كابینه‌ی هه‌ڵبژاردن ببه‌خشێت به‌داو ئۆغڵو، دوای ئه‌وه‌ی له‌گفتوگۆكانی له‌پێكهێنانی ئیئتیلافێكدا به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه، كه‌سێكی دیكه‌ی رابسپاردایه بۆ پێكهێنانی ئیئتیلافێكی حكومی. به‌ڵام دیاره سه‌رسامیی سه‌رۆك كۆمار به‌ئۆغڵو له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه وه‌كو خۆی بیرده‌كاته‌وه‌و ئه‌جێنداكه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كات بۆیه هێشتا سه‌رسامییه‌كه‌ی نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ده‌سپێرێت، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌ردۆغان بیری له‌وه كردۆته‌وه كه ئوغڵو ده‌توانێت سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تێكی فره‌لایه‌ن بكات؟ ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر یان كاتی یان ئاماده‌كاریش بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌تایبه‌تی له‌دۆخێكدا كه رۆژانه له‌باكووری كوردستان كه‌سایه‌تییه سیاسییه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی سه‌ربه هه‌ده‌په راپێچی زیندانه‌كان ده‌كرێن؟
كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25