ئه‌ندام په‌رله‌مانێك: له وه‌رگرتنی پاره‌ی ئاودا غه‌در له هاووڵاتیان ده‌كرێت
ریپۆرتاژ 01:08 PM - 2015-08-06كار ده‌كرێت بۆ دانانی پێوه‌ری ئاو
به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی كار ده‌كرێت بۆ دانانی پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان، به‌ڵام په‌له‌مانتارێك گله‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه تا ئێستاش نایه‌كسانی هه‌یه له هاتنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو بۆ ماڵان.
نه‌بوونی ئاو له هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كانی شاری سلێمانی وایكردوه كه هاووڵاتیان ئاوی ته‌نكه‌ر بكڕن و به‌كاریبهێن یاخود په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر خێزانیك 2 كه‌س بن جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ خێزانێكی دیكه 10كه‌س بن له هه‌مانكاتدا جیاوازی نیه له نێوان دوو خێزان كه یه‌كێكیان 60 رۆژ له ماڵ نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه‌ی دیكه كه له ماڵه‌وه‌ن.
هاووڵاتیانیش بۆچوونیان وایه نایه‌كسانی هه‌یه له وه‌رگرتنی بڕی پاره‌ی ئاو، له‌هه‌مانكاتیشدا نایه‌كسانی هه‌یه له ناردنی ئاو بۆگه‌ڕه كانی شاری سلێمانی.
له‌و باره‌یه‌وه د.عزه‌ت سابیر ئیسماعیل، ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌وبڕه پاره‌ییه‌ی كه‌له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت نایه‌كسانی تێدایه و زۆڵم له هاووڵاتیان ده‌كرێت، چونكه خێزانێك له ماڵ نه‌بن هیچ جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ خێزانیك كه له ماڵبن و زۆرترین ئاویش سه‌رفبكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه ئه‌و بڕه پاره‌ی به‌پێ روبه‌ری خانوو وه‌رده‌گیرێت ستانده‌ری جیهانی نیه و ته‌نیا حه‌ق و مافی هاووڵاتیان پێشیل ده‌كات.
د.عزه‌ت وتیشی: له جیهاندا هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه كه به‌پێی رووبه‌ڕی خانوو پاره‌ی ئاو وه‌ربگیرێت له‌ئێستادا پرۆژه به‌رنامه‌یه‌كمان له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆ گۆڕینی ئه‌و به‌رنامه‌یه كه به‌شێوه‌ی به‌كارهێنانی ئاو، بڕی پاره وه‌ربگیرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی وتی: ئێمه چاوه‌ڕێی بودجه ناكه‌ین، بۆ كڕینی پێوه‌ری ئاو، به‌ڵكو خاوه‌ن ماڵ خۆی ده‌بێت پێوه‌ره‌كه بكڕێت.
فه‌رهاد محه‌مه‌د سابر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی وتی: پێدانی ئاو بۆ گه‌ڕه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی رۆژ نا رۆژێك ئاو ده‌درێت به‌هاووڵاتیان هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نه‌بێت له‌سه‌ر بۆرییه ئاوی سه‌ره‌كین كه هه‌موو رۆژێك ئاویان پێده‌درێت .
راشیگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه‌مان له‌به‌رنامه‌یدا هه‌یه كه به‌پێی پێوه‌ر ئاو بچێت بۆ ماڵان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی وتیشی: ئێمه چاوه‌ڕێی بودجه ناكه‌ین هه‌تا ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌ڕێت، به‌ڵكو خاوه‌ن ماڵ خۆی ده‌بێت پێوه‌كه بكڕێت و ئێمه‌ش پاره‌ی ئاوی لێوه‌رناگرین هه‌تا پاره‌ی پێوه‌ره‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، كه‌له ئێستادا قه‌یرانی دارایی هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌ستمان كردوه به كاركردن بۆ پرۆژه‌ی دانانی پێوه‌ری ئاوی میكانیكی بۆ ماڵان كه لایه‌ن كۆمپانیای "ئاراس و جۆنۆن" جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و رێنمایانه‌ی بۆ ماڵان داده‌نرێت، ماڵه‌كان سه‌ربه‌ست له هه‌ڵبژاردنی پێوه‌ره‌كان.
ئه‌ویش به‌پێی نرخه‌كانیان ده‌گۆڕێت، ناوی پێوه‌ره‌كان سێ جۆرن ئه‌وانیش بریتین له...
1-wehrle كه شوێنی دروستكردنی ئه‌ڵمانیا نرخه‌كه‌شی 40 هه‌زار دیناره.
2- watertech alfal fc كه‌له ئیتاڵیا دروستكراوه نرخه‌كه‌شی 46 هه‌زار دیناره.
3-baylan tk-23 كه دروستكراوی توركیایه‌و نرخه‌كه‌شی 41 هه‌زار دیناره.
سازگار قادر، كه فه‌رمانبه‌ره‌و ته‌مه‌نی 30 ساڵانه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌و رۆژه‌ی سه‌ره‌ی ئاویان بێت، كاته‌كه‌ی دیاریكراو نیه، بۆیه ده‌بێت كاتێكی زۆر چاوه‌ڕێی بكه‌ن، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئاوه‌كه هێزی لاوازه‌و ده‌بێت به ماتۆڕی ئاو بكرێته تانكی سه‌ربانه‌وه.
وه‌ك سازگار باسیده‌كات، ئاواته خوازه پێوه‌ری ئاویان بۆدابینبكرێت له‌پێناو باشبوونی هێز و توانای ئاوه‌كه‌یان.
شیرین حه‌مه ئه‌مین، ژنی ماڵه‌وه‌یه‌و كه ته‌مه‌نی 34 ساڵانه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ماوه‌یه‌كه له كاتی ئاو هاتنه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ر كاتی هاتنه‌وه‌ی ئاودا كراوه و كاته‌كه‌ی دیاریكراو نیه، هه‌ر جاره‌ی له كاتێكدا ئاومان پێده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژه‌ی كه‌سه‌رئاومانه نابێت بچینه ده‌ره‌وه له‌ماڵ.
شیرین وتیشی: پێشتر رۆژ نا رۆژێك ئاومان پێده‌درا، به‌ڵام ئێستا كاتی نیه‌و جاری وا هه‌یه به سێ رۆژ جارێك ئاومان پێده‌درێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاوه‌كه هێزی لاوازه‌و سه‌رناكه‌وێت بۆتانكی سه‌ربان، بۆیه ناچارین به ماتۆڕی ئاو تانكی سه‌ربان پڕ بكه‌ین كه‌له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و بڕه پاره‌ی لێمان وه‌رده‌گرن زۆره.
جێی باسه، هه‌تائیستاش به‌پێ رووبه‌ری خانوو بڕی پاره‌ی ئاو له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، كه بۆ هه‌ر یه‌ك مه‌تری 50 دینار دیاریكراوه واته خانوویه‌كی 100مه‌تری پێنچ هه‌زار دیناره بۆ یه‌ك مانگ دیاریكراوه، هه‌روه‌ها بۆ خانوویه‌كی 200 مه‌تری 10 هه‌زار دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر خانوه‌كه‌ش نهۆمی دیكه‌ی هه‌بوو ئه‌وا بڕی پاره‌كه‌ی ده‌بێت به دوو هێنده.
PUKmedia ئا/ تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25