riklam

كوردانی ئه‌ڵمانیا هاوكاری ئه‌ردۆگان بۆ تیرۆریستان ئیدانه‌ ده‌كه‌ن

تاراوگە‌‌ 08:39 PM - 2015-08-04
.

.

له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمی ساڵیادی كاره‌ساتی شه‌نگالدا زیاتر له‌دوو هه‌زار له‌كوردستانیانی شاری (بریمه‌ن) ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌٣/٨/٢٠١٥ به‌به‌شداری رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ره‌وه‌ندی ئێزدیان، چه‌په‌كانی ئه‌لمانیا، حزبی سه‌وزه‌كان، پارتی كرێكارانی كوردستان، ناوه‌ندی رێكخراوه‌ دیموكراسیه‌كانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی شاری (بریمه‌ن) چوونه‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه‌و له‌په‌یامێكدا به‌زمانی ئه‌لمَانی و كوردی یادی جینۆسایدی شه‌نگال به‌رزڕاگیراو داواكرا كاره‌ساتی شه‌نگال به‌جینۆساید بناسرێ.

هه‌مانكات ئیدانه‌ی هاوكاری ئه‌ردۆگان بۆ تیرۆریستان كراو بۆردومانی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌و تێكدان و ئاڵۆزكردنی ره‌وشی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ مه‌حكومكرا، داواشكرا فشاربخه‌نه‌ سه‌رده‌سه‌ڵاتی توركی تائه‌و هێرشانه‌ رابگرێت و به‌كرده‌وه‌ بیسه‌لمێنێ كه‌دژی تیرۆریستانه‌ نه‌ك بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی به‌قسه‌ بیڵێ و به‌كرده‌وه‌ش له‌كورد بدات له‌كاتێكدا كه‌ كوردو هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانان پێكه‌وه‌ له‌دژی داعش شه‌رده‌كه‌ن و گورزی كوشنده‌یان تێ سره‌واندون.

كوردستانیان به‌دروشی رسواكردنی ئه‌ردۆگان و سیاسه‌تی دوفاقی و چه‌ندین وێنه‌ی تاوانه‌كانی توركیا خرابونه‌ به‌رچاو هه‌مانكات به‌ئاڵای كوردستان وێنه‌ی مام جه‌لال و لۆگۆی یه‌كێتی نیشتمانی و په‌یه‌گه‌ رێێوانه‌كه‌ بارگاوی كرابوو، كوردستانیان به‌سرودو وتار یادی ئه‌وكاره‌ساته‌ پڕتراژیدیایه‌یان كرده‌وه‌.

هیوا كه‌ركوكی كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بریمه‌ن به‌شداریكردبوو پێی راگه‌یاندین، رێپێوانه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌بوو زیاتر له‌ 2 هه‌زار كه‌س به‌شداری كردبوو ئێمه‌ وه‌ك رێكخستن كادرو ئه‌ندامه‌كانمان چالاكانه‌ به‌شداریانكرد هه‌مانكات شاهۆ پاڵانی به‌رپرسی ناوه‌ندی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی له‌ئه‌ڵمانیا به‌شداریكردبوو، رێپێوانه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌حزبه‌ ئه‌ڵمانیه‌كانی تێدابوو له‌(زیلفال)وه‌ ده‌ستیپێكرد تابه‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی بریمه‌ن.

شایانی باسه‌ له‌ئه‌ڵمانیا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ساڵیاده‌كه‌دا به‌ڕێوه‌برا.

PUKmedia
شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket