riklam

كاره‌بای به‌نداوی موسڵ بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌چێت

عیراق 03:22 PM - 2015-08-01
.

.

به‌شێكی زۆری ئه‌و كاره‌بایه‌ی له‌به‌نداوی موسڵ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شاری موسڵ ده‌كرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ داعش ئه‌و كاره‌بایه‌ بۆ كرده‌وه‌كانی به‌كارنه‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاری موسڵ له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: به‌شێكی زۆری ئه‌و كاره‌بایه‌ی له‌به‌نداوی موسڵ به‌رهه‌مده‌هێنرێت، ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شاری موسڵ ده‌كرێت.

روونیشیكرده‌وه‌: تائێستا نازانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و كاره‌بایه‌ ره‌وانه‌ی شاری موسڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستانی داعش ده‌كرێت.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ده‌كرێت ره‌وانه‌كردنی كاره‌با بۆ سه‌نته‌ری شاری موسڵ كارێكی مرۆڤانه‌ بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ڵام نازانرێت كاره‌باكه‌ به‌ره‌زامه‌ندی هاوپه‌یمانان یاخود حكومه‌تی هه‌رێم یاخود لایه‌نێكی سیاسیه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

هاوكات ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد: تائێستا هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌، داعش ئه‌و كاره‌بایه‌ بۆ كرده‌وه‌كانی به‌كارنه‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش گروپێكی تیرۆریستیه‌و هه‌موو جۆره‌ كارێكی خراپ ده‌كات.

PUKmedia هه‌واڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket