riklam

قوباد تاڵه‌بانی: نه‌بوونی سیاسه‌تێكی گونجاو له‌عیراق هۆكاری گه‌شه‌ی داعش بوو

عیراق 10:54 PM - 2015-07-30
به‌پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هاوپه‌یمانان ده‌توانین به‌باشی شكست به‌داعش بهێنین

به‌پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هاوپه‌یمانان ده‌توانین به‌باشی شكست به‌داعش بهێنین

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: جه‌نگی داعش ته‌نها جه‌نگێكی سه‌ربازی نییه‌، به‌ڵكو پێش هه‌موو شتێك سیاسییه‌و پاشان فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئێمه‌ به‌پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هاوپه‌یمانان ده‌توانین به‌باشی شكست به‌داعش بهێنین. كه‌واته‌ یه‌كڕیزیمان له‌ئێستادا به‌رامبه‌ر تیرۆرو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ سه‌ركه‌وتوومان ده‌كات.

له‌دیدارێكدا ئه‌مڕۆ 30-7-2015 جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لیندڵ ساكس باڵیۆزی ئوسترالیا له‌عیراق پرسی سه‌ربازی و سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد.

باڵیۆزی ئوسترالیا ستایشی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كردو به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی له‌هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ یه‌كێك له‌گرفته‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراق بریتییه‌ له‌بوونی تێڕوانینی جیاواز بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق له‌لایه‌ن پێكهاته‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌.

له‌كۆتاییدا قوباد تاڵه‌بانی سوپاسی ده‌وڵه‌تی ئوسترالیای كردو گرنگی پاڵپشتی وڵاتانی دۆستی دووپاتكردووه‌ له‌جه‌نگی دژ به‌داعش و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket