riklam

راگەیەنراوێك لەئەنجومەنی ناوەندی یەكێتییەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:36 PM - 2015-07-30
داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكات هەڵوێستێكی بەرپرسیارانەو راشكاوانەیان هەبێت

داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم دەكات هەڵوێستێكی بەرپرسیارانەو راشكاوانەیان هەبێت

ئەمڕۆ 2015/7/30 كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهۆڵی شازاد سائیب لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری  بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو ئەم بەیاننامەیە پەسەندكراو بڵاوكرایەوە: 

بەیاننامەی ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ك)

ئەنجومەنی ناوەندی ئیدانەی بۆردومانە بەردەوامەكانی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر دێهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، كە جگە لەبرینداركردنی چەندین هاووڵاتی بێتاوان و ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی ناوچە سنورییەكان زیانێكی زۆریش بەر كشتوكاڵ و رەزو باخ و ئاوەدانی و سروشت و ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە. بۆیە داوادەكەین بەزووترین كات توركیا ئەو هێرشانە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان رابگرێت، هەروەك داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین هەڵوێستێكی بەرپرسیارانەو راشكاوانەی تریان هەبێت و رۆڵی سەرەكی و كاریگەری خۆیان ببینن و بەڕەسمی داوا لەتوركیا بكەن بۆ راگرتنی ئەو بۆردومانە، هەروەك بەڕەسمی داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بكەن فشار بخەنە سەر توركیا بۆ راگرتنی بۆردومانەكە.

ئەنجومەنی ناوەندی پێیوایە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە نەك خزمەت بەسەنگەری دژە تیرۆر ناكات، بەڵكو دەبێتە هۆی پەكخستن و بە بنبەست گەیاندنی هەوڵەكانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كە ئێمە بەشێوازێكی گونجاوی دەزانین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی و داوا دەكەین هەردوو لایەن بگەڕێنەوە بۆ دەستپێكردنی دانوستانەكانیان، لەلایەكی دیكەوە پشتگیری لەمەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین بۆ بەدیهێنانی سیستمێكی پەرلەمانی تەواوەتی لە هەرێمی كوردستان و ئەم هەڵوێستەی یەكێتی جگە لەوەی پێداویستییەكی سەردەمیانەیە بۆ هەرێمی كوردستان، لە هەمان كاتدا رێزگرتنە لەداواكاری و خواستی جەماوەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

هەروەك دەستخۆشی لە فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان دەكەین كە رۆڵێكی بەرپرسیارانە دەبینن لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرسە گرنگ و چارەنوسسازەكان. 

لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنی ناوەندی نیگەرانە لەبەرامبەر قەیرانی بودجەو موچەو كارەباو سوتەمەنی لەهەرێمی كوردستان و ئەو جیاوازییەی كە لەنێوان پارێزگاكاندا دەكرێت، كە هیوادارین بەزوترین كات كێشەكان چارەسەربكرێن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

نەمری بۆ شەهیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان

سەربەرزی بۆ كەسوكاری شەهیدان

سڵاو لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان

ئەنجومەنی ناوەندی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

٢٠١٥/٧/٣٠

PUKmedia 

 

636123072015_1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket