riklam

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی نێوانیان باش و توندوتۆڵ بێت

عیراق 08:50 PM - 2015-07-27
.

.

به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم داوایكرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر  بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی سه‌رتاسه‌ریی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ هاریكاریی ستراتیژیی بچه‌سپێت و ده‌كرێت له‌قۆناغی ئاینده‌دا لێك تێگه‌یشتنێكی چوارقۆڵیی به‌هێز له‌نێوان عێراق و ئێران و توركیا ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو بێته‌ كایه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لانی ناوچه‌كه‌، هاوكات پیرۆزبایی له‌گه‌ل و حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی كرد به‌بۆنه‌ی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و ده‌وڵه‌تانی 5+1 و ستایشی پیشه‌یی و  دیپلۆماتیی ئێرانی كرد له‌وبواره‌دا.

به‌ڕێزیان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 27/7/2015 له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌وه‌فدێكی دیپلۆماتیی باڵای ئێرانیی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف  رونیكرده‌وه‌ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ پێویستیان به‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندیی  نێوانیان باش و توندو تۆڵبێت، لێكتێگه‌یشتنێكی ستراتیژییش پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ زامن ده‌كات و دژی هیچ كه‌س نه‌بێت.
 
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ چوارقۆڵییه‌ فاكته‌ری دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و په‌له‌ ده‌كات له‌تێكشكاندنی تێرۆرو تایه‌فه‌گه‌رییی و ده‌بێته‌ رێگرێك كه‌ نه‌بنه‌ مه‌ترسیی هه‌میشه‌یی و سه‌ركه‌وتنی ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌كه‌ له‌ژێرپێی ئه‌وانه‌ ده‌ربهێنرَت كه‌ هانی تێرۆر ده‌ده‌ن كه‌ ده‌رهاویشته‌ی ناكۆكیه‌ ده‌مارگیریی و تایه‌فه‌گه‌رییه‌كانن.

سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیی دوقۆڵیش سه‌رۆك مه‌عسوم داوایكرد په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌شه‌یان پێبدرێت و بواره‌كانی هاریكاریی نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی دۆست فراوان بكرێت به‌تایبه‌ت له‌ئاست مه‌سه‌له‌ی پیس بونی ژینگه‌ و  پاكژكردنه‌وه‌ی شه‌تول عه‌ره‌ب له‌و شتانه‌ی نقومبوون تیایدا و كه‌شتیڕانیی تیادا ئاسان بكرێت، سڵاو پێزانینی خۆیشی به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا نارد بۆ سه‌رۆكی ئێران حه‌سه‌ن رۆحانیی له‌پای ئه‌و رۆڵه‌ی بینویه‌تی له‌ قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌و هاریكاریی له‌گه‌ڵ عێراقدا.

لای خۆیشیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی سه‌رۆك مه‌عسومی كردو دوپاتی كرده‌وه‌  پێویسته‌ له‌دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكرێته‌وه‌ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا، له‌ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ ئامانجی گه‌شته‌ ناوچه‌ییه‌كه‌ی به‌ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی كه‌نداودا رونیكرده‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ  عێراق تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌و تاران روانینێكی نوێی هه‌یه‌ و  له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ دامه‌زراوه‌ كه‌ پشتیوانیی ده‌كه‌ن له‌ئۆقره‌یی و وه‌لانان و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندڕه‌ویی و قه‌ڵاچۆكردنی تێرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا، دوپاتیشیكرده‌وه‌ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتگیریكردنی عیراق له‌م جه‌نگه‌یدا دژی تێرۆرو توندڕه‌ویی و ئه‌فه‌رۆزكردنی تایه‌فه‌گه‌ریی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket