riklam

سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌هاوتا میسریه‌كه‌یه‌وه‌ پێده‌گات

عیراق 02:47 PM - 2015-07-27
په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌ردوو وڵات و گرنگی به‌هێزكردنیان تاووتوێكرا

په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌ردوو وڵات و گرنگی به‌هێزكردنیان تاووتوێكرا

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌ره‌بدرێت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و میسری ده‌سته‌خوشك له‌هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌هاریكاری ئه‌منی و سه‌ربازیدا بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی مه‌ترسی تیرۆری دڕنده‌ كه‌ له‌تاقمی داعشدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

ئه‌و دوپواتكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ 27/7/2015 له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بوو له‌ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ده‌روێش باڵیۆزی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له‌عیراق، كه‌ تیایدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌ پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك مه‌عسوم كرد.

له‌و دیداره‌دا كه‌ له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌ردوو وڵات و گرنگی به‌هێزكردنیان تاووتوێكرا له‌ڕێی ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و بۆ هاریكارییه‌ك كه‌ پشت ببه‌ستێت به‌سوودو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مڕۆ عیراق و میسر روبه‌ڕووی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌بنه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئۆقره‌یی و ئابوری و ئاینده‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌كات، دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری ئه‌منی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا چالاك بكرێته‌وه‌ سه‌رباری هاریكاریكردن له‌مه‌شقی سه‌ربازیدا.

باڵیۆزی میسر نیازو مه‌به‌ستی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ئاسته‌ جیاجیاكاندا، ئاماژه‌شیكرد بۆ گرنگی چالاككردنی هاریكاری ئیقلیمی به‌تایبه‌تی له‌نێوان عیراق و میسردا، به‌وپێیه‌ی هه‌ردووكیان دوو ده‌وڵه‌تی هه‌ره‌ گه‌وره‌ن  كه‌ كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا.

باڵیۆزی میسر بانگهێشتێكی ره‌سمی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسری پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك مه‌عسوم كرد بۆ به‌شداریكردن له‌رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی نوێی سوه‌یس.

سه‌رۆك كۆماریش سڵاوی خۆی و سوپاسگوزاری بۆ بانگهێشتنامه‌كه‌ به‌باڵیۆز ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ده‌روێشدا نارد بۆ سه‌رۆك سیسی، سه‌رله‌نوێ هیوای خۆی نیشاندایه‌وه‌ بۆ كۆماری میسری عه‌ره‌بی كه‌ له‌پێشكه‌وتنی زیاترو گه‌شه‌كردن و خۆشگوزه‌رانیدا بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket