riklam

كارتر: ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا فراوانده‌كات

جیهان 06:51 PM - 2015-07-07
ئاشتۆن كارتر

ئاشتۆن كارتر

ئاشتۆن كارتر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 7-7-2015، له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: تائێستا نزیكه‌ی 60 كه‌س له‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ مه‌شقیان پێكراوه‌و بۆ شه‌ڕ دژی تیرۆرستانی داعش.

وتیشی: له‌ هه‌وڵداین بۆئه‌وه‌ی هاوكاری پشتگیرییه‌كان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا زیاتر و فراونتربكه‌ین، به‌رنامه‌ش له‌به‌ده‌ستدایه‌ له‌ توركیاو ئه‌رده‌ن ساڵانه‌ 5 هه‌زارو 400 كه‌س له‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا مه‌شق و راهێنانیان پێ بكه‌ین و ئاماده‌یان بكه‌ین بۆشه‌ڕ دژی داعش.

هه‌روه‌ها وتی: پێویسته‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پێكه‌وه‌ هاوكاری ئه‌مریكا بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌له‌ ناوچه‌كه‌دا. 

PUKmedia رۆیته‌رز


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket