riklam

بەڤیدیۆ..ئەو ژنەی پردی گەیشتنی ژنان بوو بۆ ناو داعش دەستگیركرا

جیهان 06:38 PM - 2015-07-07
زیاتر لە 100 ئیسپانی پەیوەندیان بەداعشەوە كردوە

زیاتر لە 100 ئیسپانی پەیوەندیان بەداعشەوە كردوە

هێزە ئەمنیەكانی ئیسپانیا ژنێكیان دەستگیركرد كە لەڕێی ئەوەوە ژنان پەیوەندیان بەداعشەوە كردوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند:لەدورگەی لانزاروتی ئیسپانیا ژنێكیان دەستگیركردوە گومان دەكرێت لەگەڵ بەپرسانی داعش لەسوریا پەیوەندی هەبێت و لەڕێی ئەوەوە ژنان پەیوەندیان بەداعشەوە كردوە، بەڵام هیچ زانیارییەكی تری لەبارەی ئەو ژنەوە ئاشكرا نەكردوە.

ناخۆی ئیسپانیا ئاشكراشیكردوە لەهەرێمی كەتلەلۆنیاو رۆژئاوای ئەو وڵاتە چەند شوێنێكی شانە نوستوەكانی پەیوەندیكردن بەداعشیان پشكنیوەو بۆیان دەركەوتوە كە لەڕێی ئەوانەوە كەسانی تر پەیوەندی بەداعشەوە دەكەن.

بەپێی ئامارەكانی لایەنە پەیوەندیدارە ئەمنیەكانی ئیسپانیا، تائێستا زیاتر لە 100 هاوڵاتی ئیسپانی پەیوەندیان بەداعشەوە كردوە لەسوریاو عیراق و ئەو وڵاتەش مەترسی لەوە هەیە ئەو تیرۆرستانە بگەڕێتەوە وڵاتەكەیان و كاری تیرۆرستی ئەنجامبدەن.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket