riklam

د.بەرهەم و باڵیۆزی ئیتالیا مەترسیەكانی داعش تاوتووێ دەكەن

کوردستان 04:07 PM - 2015-07-07
باسیان لەپەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئیتالیا كرد

باسیان لەپەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئیتالیا كرد

ئەمڕۆ 2015/7/7 د.بەرهەم ساڵح لەشاری هەولێر پێشوازیكرد لە ماركۆ كارنێلۆس باڵیۆزی نوێ ئیتالیا لە عیراق و كارمێلۆ فیكارا كونسلی گشتی ئیتالیا لە هەولێر.

سەرەتایی دیدارەكە د.بەرهەم ساڵح هیوایی خواست باڵیۆزی نوێ ئیتالیا لەعیراق لەكارەكانی سەركەوتوو بێت، پاشان د.بەرهەم و وەفدی میوان باسیان لە دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عیراق و ناوچەكە كرد بەتایبەتی‌ مەترسی‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ناوچەكەو جیهان، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی نێودەوڵەتی بەپێویستزانرا لە چوارچیوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ‌ بەگژاچونەوەی تیرۆرو تیرۆرستان لەناوچەكە بەكارێكی گرنگە وەسفكرا.

هەر لەدیدارەكەدا د.بەرهەم بەگرنگییەوە باسی لەڕۆڵی ئیتالیا كرد لە هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پیشمەرگە بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی وڵاتی ئیتالیای و كومەڵگای نێودەوڵەتی كرد بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازی و مرویی بۆ هەرێمی كوردستان و بەپێویستیزانی ئەو هاوكارییە زیاد بكرێت بەتایبەتی بەپێدانی هاوكاری سەربازی و چەكی نوێ و پێشكەوتوو بەهێزی پێشمەرگە بۆ روبەڕوبونەوەی گروپی تیرۆڕستی داعش.

لەكۆتایی دیدارەكەدا بەبایەخەوە باس لەپەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان وڵاتی ئیتالیا كراو هەردوولا تەئكیدیان كردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەكان بەئاڕاستەی بەرژەوەندی هەردوولا بەتایبەتی و ناوچەكە بەگشتی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket