riklam

موسڵ.. داعش له‌ نێوخۆیدا شه‌ڕێتی

عیراق 05:38 PM - 2015-07-06
له‌سه‌ر دابه‌شكردنی (بیت المال) له‌نێوخۆیدا شه‌ڕیانه‌

له‌سه‌ر دابه‌شكردنی (بیت المال) له‌نێوخۆیدا شه‌ڕیانه‌

تیرۆرستانی داعش له‌شاری موسڵ له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان (بیت المال) شه‌ڕیانه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ شاری موسڵ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌ شاری موسڵ له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ شه‌ڕیانه‌ كه‌له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا كۆیان كردۆته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌نێوان تیرۆرسته‌ بیانی و عیراقییه‌كاندا شه‌ڕ گه‌رمه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وتنه‌كان.

وتیشی: ئه‌و تیرۆرستانه‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه‌ له‌رێگه‌ی سزاو هه‌ڕه‌شه‌و زوڵم و زۆره‌وه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا له‌هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌یان به‌شێوازێكی ناشه‌رعی و نایاسایی سه‌ندوه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان به‌شێوازی ناشه‌رعیانه‌ له‌ هاووڵاتیان سه‌ندراون، وتیشی: به‌شێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ ئه‌و پاره‌و ماڵانه‌ن له‌و كه‌سانه‌ زه‌وتكراون كه‌ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌ شه‌رعییه‌كانی رێكخراوی تیرۆستی داعش جوڵاونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاندوه‌، له‌ شه‌ڕی چه‌كداره‌ بیانی و عیراقییه‌كانی داعش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی (بیت المال) تائێستا زیاتر له‌ 13 تیرۆرستی داعش كوژراون و 35 ی تریش برینداربوون، له‌هه‌مان كاتدا هاووڵاتییانی موسڵ له‌ باروگوزه‌رانێكی زۆر سه‌ختدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ژیانیان زۆر ناخۆشه‌، ئه‌ویش به‌هۆی بێ كاری و گرانی شمه‌ك و رێگریكردن له‌ هاورده‌كردنی شمه‌ك و خۆراك له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆرستانه‌وه‌ بۆ نێو شاری موسڵ.

PUKmedia حلیمه‌ عه‌دولوه‌هاب - موسڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket