riklam

سوپای میسر: سینا بووه‌ گۆڕستانی 100 تیرۆرست

جیهان 07:36 PM - 2015-07-02
.

.

سوپای میسر رایگه‌یاند كه‌ ناوچه‌ی سینای به‌ته‌واوی له‌چه‌كداران پاككردۆته‌وه‌و هێرشه‌كه‌ی رۆژی 1/7/2015 به‌ كوژرانی 100 تیرۆرست شكست پێهێنرا.

عه‌مید محه‌مه‌د سه‌میر وته‌بێژی سوپای میسر ئه‌مڕۆ 2/7/2015 رایگه‌یاند هێزه‌كانی سوپا توانیویانه‌ 100 چه‌كدار بكوژن له‌و 300 چه‌كداره‌ی كه‌ هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سینا كه‌تێیدا هێزه‌كانی سوپا به‌و په‌ڕی وره‌ به‌رزیه‌وه‌ روبه‌ڕووی تیرۆرستان بوونه‌وه‌.

وته‌بێژی سوپا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌تێكشكان و رووبه‌ڕوبووونه‌وه‌ی تیرۆرستان، وه‌ چه‌كداران نه‌یان توانیوه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ته‌نها مه‌ترێك له‌ناوچه‌ی سینا.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، له‌ئێستادا سینا به‌ ته‌واوی له‌ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌، هه‌وڵدراوه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر شێخ زوید.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سه‌رجه‌م وڵاتان له‌ قاهیره‌ی پایته‌خت داوای له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌جدی روبه‌ڕووی تیرۆرستان ببنه‌وه‌و به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك رێگه‌ له‌و كرده‌وه‌و هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ بگیرێت.

PUKmedia ئیبراهیم محه‌مه‌د/قاهیره‌
و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket