riklam

كاروان ئه‌نوه‌ر: پێویسته‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان روونكردنه‌وه‌ بدات

کوردستان 06:56 PM - 2015-07-02
"بۆچی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تائێستا كۆنگره‌ی ئه‌نجامنه‌داوه‌و واده‌ی به‌ستنیشی دیارینه‌كردووه‌"

"بۆچی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تائێستا كۆنگره‌ی ئه‌نجامنه‌داوه‌و واده‌ی به‌ستنیشی دیارینه‌كردووه‌"

سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێویسته‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان روونبكرێته‌وه‌ كه‌ ئایا بۆچی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تائێستا كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامنه‌داوه‌و واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌شی دیارینه‌كراوه‌.

كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و هه‌ر سه‌ندیكایه‌كی تریش، كاتێك ماوه‌ی ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ئه‌و سه‌ندیكایه‌دا، ئه‌وا ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان به‌گشتی و ئه‌ندامانی ئه‌و سه‌ندیكایه‌ به‌تایبه‌تی روونبكرێته‌وه‌ كه‌ ئایا بۆچی كۆنگره‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌.

وتیشی: ساڵی 2014 هیچ سه‌ندیكایه‌ك كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامنه‌دا، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر قه‌یرانی ئابوری بوو، به‌هه‌مانشێوه‌ بۆ ئه‌مساڵیش 2015 و له‌مانگی 7 دا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه‌یدا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی كۆنگره‌ روونبكاته‌وه‌ كه‌ بۆچی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان تائێستا كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامنه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌شی دیاری نه‌كردووه‌، به‌وپێیه‌ی له‌ 21-7-2014ـه‌وه‌ كاتی ئاسایی كۆنگره‌ تێپه‌ڕده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌گه‌ر ماوه‌كه‌ی كه‌مبێت تا راده‌یه‌ك ئاساییه‌، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر پێویسته‌ روونكردنه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بدرێت.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket