riklam

لەم قەزایە پشكنینی پێش هاوسەرگیری ئەنجامدەدرێت

کوردستان 07:18 PM - 2015-06-29
پێویست ناكات هاووڵاتیان بۆ ئەو پشكنینانە سەردانی سلێمانی بكەن

پێویست ناكات هاووڵاتیان بۆ ئەو پشكنینانە سەردانی سلێمانی بكەن

ئەمڕۆ 2015/6/29 د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەیاوەری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و لێپرسراوانی دیكەی تەندروستی، نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان و كلینیكی راوێژكاری شەهید ئازادی مامە عەلەو پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزاكەی بەسەركرایەوە.

لەوبارەوە د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: نەخۆشخانەی گشتی و كلینیكی راوێژكارییەكەیان هەندێك كەموكورتی و پێداویستیان هەبوو، ئێمەش بۆمان جێبەجێكردن وەك دابینكردنی دەرمان و ئامێرو پێداویستی تاقیگەیی و ئەمبوڵانسی تایبەت بەگواستنەوەی تەرم.

راشیگەیاند:هاووڵاتیان كێشەی حەشەراتیان هەبوو بەتایبەت كە وەرزەكە زۆر گەرمە، بۆیە بڕیارماندا كاری رشاندن بۆ ناوچەكە بكرێت بۆ پاراستن و سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیان، هەر لەو پێناوەشدا پشكنین بۆ رێژەی كلۆرو ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رونیشیكردەوە: لەئایندەیەكی زۆر نزیكدا لە قەزای دەربەندیخان كلینیكی راوێژكاری تایبەت بەهاوسەرگیری دەكەینەوە، تێیدا پشكنینی پێش هاوسەرگیری بۆ هاووڵاتیانی ناوچەكە ئەنجام دەدرێت، ئیتر هاووڵاتیان پێویست ناكات بۆ ئەو پشكنینانە سەردانی سلێمانی بكەن. 

PUKmedia تایبەت

 

5416162962015_8888.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket