riklam

فڕۆكەكانی لەم ناوچەیە زیانی گەورەیان بەداعش گەیاند

کوردستان 08:33 PM - 2015-05-28
لەبۆردومانەكەدا دوو ئۆتۆمبێلی داعش سوتێنراون

لەبۆردومانەكەدا دوو ئۆتۆمبێلی داعش سوتێنراون

فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لەرۆژئاوای قەزای مەخمور بۆردومانی تیرۆرستانی داعشیان كردوەو كوژراو برینداریان هەیە.

رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمشەو 2015/5/28 فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لەگوندی خالیدیە كە بەدووری زیاتر لە 25 كیلۆمەتر دەكەوێتە رۆژئاوای قەزای مەخمورو دانیشتوانەكەی عەرەبن  بۆردومانی تیرۆرستانی داعشیان كردوە.

وتیشی: لەبۆردومانەكەدا دوو ئۆتۆمبێلی داعش سوتێنراون و داعش ژمارەیەك كوژراو برینداری هەیە، بەڵام تائێستا بەتەواوی ژمارەكە نەزانراوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket