riklam

رێبوار وەلی یان ئەنتی ئاشتی؟؟؟

بیروڕا 07:49 PM - 2015-05-28
.

.

لەوپەڕی دڵسۆزیمەوە بۆ (پدك) پڕ بەدڵ نیگەرانم چەند قەڵەمچیەك و چەند ناوێك دەبینم لێرەولەوێ بوونەتە تانەی سەرچاوی ئەم حزبەو ناهێڵن بەڕەوتێكی ئاسایی كاری سیاسی وحزبی و كوردایەتی خۆی بكات.. ئەمانە بونەتە مایەی زیان و كێشمەكێش بۆ پدك لەگەڵ لایەن و دەوڵەت وتایەفەو تاقمەكانی تری گۆڕەپانی سیاسەتدا.. یەك لەوانە كەسێكە ناوی رێبوار كەریم وەلی یە، ئەم رێبوارە بوەتە وەلی عەهدو دەمڕاستی پارتی و سیاسەتی میدیایی لەسەر دەستی ئەودا دادەڕێژرێت، بەڵام ئەوەندە زیانی لە ناوو ناوبانگی پارتی داوە بوەتە مۆتەكەیەك و هەمووو دونیای لەپارتی زویر كردوە ..

بە راستی سەیرە!! لێشاوێكی زۆری پارەو پول لە تۆڕی میدیایی رووداودا خەرج دەكرێت..لەبڕی ئەوەی دۆست و لایەن و حزبەكانی كوردستان لە پارتی نزیك بكاتەوە.. لە بری ئەوەی رۆحی تەبایی و پێكەوە ژیان لەنێوان پارتی و سەرجەم لایەنەكاندا دروست بكات..كەچی رێبواری وەلی عەهد حاڵەتێكی سایكۆلۆژی وای دروستكردووە كە پارتی بەتەنها لە گۆشەیەكدا گۆشەگیر بكات..

ئایا پارتی مافی خۆی نیە بە رێبوار بڵێت بۆچی لەبۆنەو بە بێ بۆنە هەرجارەو لایەنێك نیگەران دەكەیت و لە دۆستایەتی پارتی كەم دەكەیتەوە؟؟ هەقە پارتی لە رێبوار بپرسێت بۆچی شەقامی كوردستان و كوردستانی گەورەت لە پارتی كردووە بە دوژمن!! ئەم كینەیەو ئەم رقەت بەرامبەر هەموو لایەنەكان لە پای چیە.؟؟
كاكە رێبوار دەزانیت كێ باجی ئەم ڕقانەی تۆ دەدات؟؟ بێگومان پارتی دیموكراتی كوردستان..

گەر قەڵەمێكی ئازادیت و پارتیش نیت وەك كاك محمود محەمەد ئەندامی م.س پارتی لە كۆبونەوەیەكدا بە منی وت.. بەڵام هەر پارتی باجی هەڵەو هەڵەشەكانی تۆ دەدات، ئەگینا خەڵكینە وەرن سەیری ئەم لایەنانە بكەن كە رێبوار و تۆرەكەی بەردەوام تانەو تەشەریان لێ دەدەن وكادرەكانیان نیگەران دەكەن:
(یەكێتی بەبەردەوام، گۆڕان نیوەبەردەوام، ئیسلامیەكانی كوردستان، HDP,PKK, PYD عیراق وەك دەوڵەت، ئێران وەك دەەوڵەت، شیعە وەك مەزهەب، كەمە نەتەوایەتیەكان، كەركوك و كەركوكیەكان... ووو لەهەمووی سەیرو سەمەرەتر پێش چەند هەفتەیەك لەداگیركردنی شەنگار هەڕەشەو گوڕەشە لە ئەمریكاش وەك زلهێزترین دەوڵەتی جیهان كرا!! مەترسیەكانی ئەم هەڕەشانەش هەموو زانیمان چی لێ كەوتەوە!!

لەكۆتاییدا دەڵێم ئەوەی رێبوار وەلی دەیكات بە راستی جێگای پرسیارە لە پارتی پێش هەموو كەس، چونكە ئایا پارتی دەتوانێت بەردەوام بێت لە رێگای چەند قەڵەمێكەوە هەموو دنیا لە بەرامبەر خۆی بكاتە نەیار؟؟؟

كاروان ئەنوەر لەكوردستانی نوێ-وە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket