riklam

ئیسپانیا سه‌رباز ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات

جیهان 09:02 AM - 2015-05-28
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسپانیا له‌میانه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ سه‌ربازیه‌ی له‌ گه‌ڵ وڵاتی پورتگالدا هه‌یه‌تی، 30 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ بۆ مه‌شقكردنی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسپانیا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: به‌پێی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئیسپانیا و پورتگالدا هه‌یه‌، 30 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌  به‌فه‌رمانده‌ی مانوئێل لۆریسنۆ ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كه‌ین. 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌و 30 سه‌ربازه‌ شاره‌زای ته‌واویان له‌ مه‌شقكردن و راهێنانی سه‌ربازیدا هه‌یه‌ بۆ شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیان شاره‌زای به‌كارهێنانی چه‌كه‌ قورس و دوورهاوێژه‌كانن و مه‌شق به‌كه‌تیبه‌ی 90ی سوپای عیراق ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق باسیله‌وه‌شكردوه‌: پێشتر 200 سه‌ربازی ترمان ره‌وانه‌ی عیراق كردوه‌و ئه‌م 30 سه‌ربازه‌ش له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی سوپای ئه‌و وڵاته‌یه‌ .

 

PUKmedia   و/ سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket