riklam

یه‌په‌گه‌ ئازادكردنی 221 گوندو كوژرانی 532 داعشی راگه‌یاند

کوردستان 02:28 PM - 2015-05-27
 46 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون

46 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون

له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌داو له‌ماوه‌ی ته‌نها 15 رۆژدا 221 گوندو 100 كیلۆمه‌تر زه‌وی له‌ناوچه‌كانی خۆرئاوای سه‌رێكانی له‌ تیرۆرستانی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌.

ریدوه‌ر خه‌لیل وته‌بێژی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ رۆژئاوا به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند:  هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هید روبارداو  له‌ماوه‌ی 6-5 بۆ 21-5-2015 جه‌به‌ل عه‌زیزو 221 گوندو ژماره‌یه‌ك كێڵگه‌و باخیان له‌ ناوچه‌ی خۆرئاوای سه‌رێكانی كۆنتڕۆڵكرد.

وتیشی: له‌ هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه‌دا 532 تیرۆرست كوژراون و 53 ئۆتۆمبێلیش سوتێندراون.


وته‌بێژی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ رۆژئاوا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆكان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ 46 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket