riklam

هه‌ڵه‌بجه‌..رۆژی جیهانی منداڵه‌ ونبووه‌كانی جیهان به‌رز راده‌گیرێت

جینۆساید‌‌ 04:50 PM - 2015-05-25
.

.

ئه‌مڕۆ 25-5-2015 به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سوكاری منداڵه‌ ونبووه‌كانی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و  ئه‌و ونبووه‌ی كه‌ تازه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان، رۆژی جیهانی  منداڵه‌ ون بووه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز راگیراو بڕیاریشدرا كۆنفرانسێك به‌ بانگهێشتی به‌رپرسانی وڵاتانی ئێران و رێكخراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ داهاتوودا تایبه‌ت به‌ منداڵه‌ ونبووه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ببه‌سترێت.

سه‌رخێڵ غه‌فار به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ڕۆژی جیهانی منداڵه‌ ونبووه‌كاندا داوا ده‌كه‌ین له‌ وڵاتی ئێران منداڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا مه‌ریه‌م ئه‌و ونبووه‌ی كه‌ تازه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ خانه‌واده‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ پشكنینه‌كان ده‌كات ئه‌مڕۆ به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتوون بۆ ئه‌نجامدانی دوایین پشكنین.

وتیشی: بڕیاریشمانداوه‌ كونفرانسێكی تایبه‌ت به‌ منداڵه‌ ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ سازبكه‌ین،  هیواخوازین هه‌موو لایه‌ك هاوكاربێت و له‌و كونفرانسه‌دا تا رێگه‌ چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو منداڵه‌كانی تر بدۆزینه‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ تاوانی كیمیاباران كردنی  هه‌ڵه‌بجه‌دا (69) منداڵ ونبوون و له‌دوای ئه‌و تاوانه‌شه‌وه‌ (8) منداڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket