riklam

یەكێتی هەوڵی نێوانگیری دیموكرات و پەكەكەی دەستپێكرد

ی.ن.ک‌‌ 04:47 PM - 2015-05-24
.

.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای روداوەكە نەخوازراوەكەی نێوان پەكەكەو حزبی دیموكرات پەیوەندی بەهەردوو لایەنەوە كردوەو داوای راگرتنی شەڕو چارەسەركردنی كێشەكەی كردوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند:وەك مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوای ئەو شەڕە نەخوازراوەی لەنێوان حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رویداوە، وەك مەكتەبی سیاسی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قسەمانكردوەو هەموو لایەك نیگەران بووین بە روداوەكەو كەس تەمەننای شەڕێكی لەو شێوەیە ناكات، بۆیە دواتر وەك یەكێتی لەگەڵ پەكەكەو حزبی دیموكرات قسەمان كردەوەو ئاگادارمان كردونەتەوە بەزوترین كات شەڕەكە رابگرن و لەڕێی ئاشتیانەوە بارودۆخەكە چارەسەر بكەن.

وتیشی: وەك یەكێتی پەیوەندیمان بەهەموو لایەنەكانی تری رۆژهەڵاتی كوردستانەوە كردوە.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد كە هەرێمی كوردستان لەشەڕی داعشدا سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوەو وەختی ئەوەیە خەڵكی كوردستان بەئارامی بژی، كەسیش تەمەننای ئەوە ناكات شەڕ لەنێوان لایەنە كوردییەكاندا روبدات، جگە لەوەش لەتوركیا هەڵبژاردن لەپێشەو چاوەڕێی سەركەوتنی كوردانی باكورین لەو هەڵبژاردنەدا، ئەم شەڕەش لەمكاتەدا كاریگەری لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی باكور دەبێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket