riklam

بڕی ئەو خەڵاتەی دەدرێتە ئەوانەی شوێنی گۆڕی بەكۆمەڵ ئاشكرا دەكەن

جینۆساید‌‌ 06:49 PM - 2015-05-04
پەرلەمانی عیراق یاسای پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی پەسەند

پەرلەمانی عیراق یاسای پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی پەسەند

پەرلەمانی عیراق یاسای پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی پەسەند كردو بەپێی یاساكەش هەر كەسێك شوێنی گۆڕێكی بەكۆمەڵ ئاشكرا بكات خەڵات دەكرێت.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا 2015/5/4 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای ژمارە5ی هەمواركراوی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەلچەكانی پەسەندكردن لەوبارەوە د.فەرهاد قادر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند:پەرلەمان لەكۆبونەوەی خۆیدا دوای هەندێك گۆڕانكاری یاسای پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی پەسەندكرد، بەپێی گۆڕانكارییەكانیش، ماوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی كە بەپێی یاساكە دیاریكراوە، لەساڵی 19698 بۆ 2003 درێژكراوەتەوە. 

وتیشی: یاساكە سەرجەم ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە دەگرێتەوە كە لەدوای ساڵی 2003 بەهۆی تاوانەكانی گروپە تیرۆرستیەكانەوە بەتایبەت تاوانەكانی رێكخرایو تیرۆرستی داعش رویانداوە.'

لەبارەی تێبینیەكانی كورد لەسەر پرۆژە یاساكە، وتی:كورد كۆمەڵێك تێبینی لەسەر یاساكە هەبوو، لەوانەش میكانیزمی مامەڵەكردن لەگەڵ گۆڕە بەكۆمەڵەكان و قۆناغەكانی،تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە كە ژمارەیەك كێشەی هونەری هەبووە كە كاریگەری لەسەر پرۆسەی دەرهێنانەوەو گەڕانەوەی روفاتەكانی كردوە بۆ كەسوكاریان.

راشیگه‌یاند: لەناو یاساكەدا سەرجەم تێبینیەكان چارەسەركراوەو بڕی سێ بۆ پێنج ملیۆن دینار دەدرێت بەهەر كەسێك كە زانیاری لەبارەی گۆڕی بەكۆمەڵەوە ئاشكرا بكات، ئەوەش پاڵنەرێكی گەورە دەبێت بۆ ئاشكراكردنی شوێنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket