riklam

خورماتوو.. كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كان دروستده‌كرێت

کوردستان 04:30 PM - 2015-04-26
كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروستده‌كرێت

كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروستده‌كرێت

له‌ قه‌زای خورماتوو كه‌مپێك بۆ ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ دروست ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتوه‌و ئاواره‌ی قه‌زای خورماتوو و ده‌وروبه‌ری بوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هیشام ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌یاتی جێگری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ 26-4-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگارو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بڕیاردراوه‌ كه‌مپێك بۆ ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ی سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری دروست بكرێت كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ناوچه‌كانیان جێهێشتووه‌و ئاواره‌ی قه‌زای خورماتوو بوون.

وتیشی: ئه‌و كه‌مپه‌ بڕی 4 ملیارو 500 ملیۆن دیناری بۆ دابینكراوه‌ كه‌ 400 كه‌ره‌ڤانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت، كه‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیانی بۆ دابین ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوره‌ی  خورماتوو و قائیمقام و ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو لیژنه‌ك پێكهاتووه‌، كه‌ شوێن بۆ دروستكردنی ئه‌و كه‌مپه‌ دابین كراوه‌و بڕیاریشه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ ده‌ست بكرێت به‌دروستكردنی كه‌مپه‌كه‌.

جێی باسه‌ له‌ دوای 9-6-2014 و هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی عیراق ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی عیراق له‌ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری ئاواره‌ی ناوچه‌ ئارامه‌كانی قه‌زای خورماتوو ده‌وروبه‌ری بوون و پێشتر ئه‌و ئاوارانه‌ له‌ نێو دۆڵ و چیاو ده‌شته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ژیانیان به‌سه‌رده‌بردو بارودۆخیان زۆر ناله‌باربوو، بۆیه‌ به‌دروستكردنی كه‌مپێك ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ باردۆخی ژیانیان باشتر ده‌بێت.

PUKmedia ریڤان گه‌رمیانی- خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket