riklam

د.عزه‌ت: هه‌رێم به‌نیازه‌ قه‌رزی ده‌ره‌كی وه‌ربگرێت

ئابوری 07:59 PM - 2015-04-23
.

.

به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پرۆژه‌ یاسای‌ وه‌رگرتنی‌ قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی دوایین راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌، هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌ی دارایی و یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ د.عزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گۆڕانكاری كراوه‌ له‌ هه‌ندێك بڕگه‌و مادده‌ی پرۆژه‌ یاساكه‌دا، له‌ كۆتایشدا گه‌یشتینه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ نابێت په‌رله‌مان رێگری له‌ هه‌رێم بكات بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی، له‌هه‌مانكاتیشدا پێویسته‌ له‌دوای وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه‌ چاودێرییه‌كی وردی له‌سه‌ر بێت.

وتیشی: وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی یه‌كێكه‌ له‌ رێگاچاره‌كان بۆ رزگاربوون له‌ قه‌یرانی دارایی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێم ده‌توانێت بڕی 5 ملیار دۆلار قه‌رز بكات.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket