riklam

ئەمریكا ئیدانەی تەقینەوەكەی هەولێر دەكات

کوردستان 08:37 PM - 2015-04-19
دەڵێ هیچ كارمەندێكیان بریندار نەبووە

دەڵێ هیچ كارمەندێكیان بریندار نەبووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی تەقینەوەكەی شاری هەولێر رایدەگەیەنێت هەموو كارمەندەكانیان سەلامەتن و هیچ كارمەندێكیان بریندار نەبووەو لەگەڵ حكومەتی هەرێم كار دەكەن بۆ لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی پشت تەقینەوەكە.

ماری ڤارف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە لەبارەی تەقینەوەكەی چەند رۆژی پێشوی شاری هەولێر رایدەگەیەنێت: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هێرشە تیرۆرستیەكەی شاری هەولێر شەرمەزاردەكات كە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەدەرەوەی كونسوڵخانە تەقییەوەو  چەند كەسێكی بێتاوانی كردە قوربانی، ئێمە پرسەی قوڵی خۆمان بۆ خانەوادەی كوژراوان و برینداربوان دەنێرین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو: هەموو كارمەندەكانمان سەلامەتن، هیچ كارمەندێكمان بریندار نیە، ئێمە دەستخۆشی لە بەدەنگەوەهاتنی خێرای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەم روداوە، لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كار دەكەین بۆ لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی پشت تەقینەوەكە.

لەكۆتایی راگەیەنراوەكەدا، دەڵێت:پرسەی خۆمان دەنێرین بۆ ئەوانەی لەهێرشە تیرۆرستیەكانی بەغدا كوژران، هیوای زوو چاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەردەوامدەبێت لەوەستان لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەموو عیراقیەكان لەكاتێكدا كە هەمومان بەیەكەو كاردەكەین لەڕوبەروبونەوەی ئەو كردەوە تیرۆرستیانە بەئاڕاستەی ئامانجی هاوبەشمان لەتێكشكاندن و لەناوبردنی داعش.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket