riklam

نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌

جیهان 06:58 PM - 2015-04-19
تائێستا ئه‌وه‌ نه‌زانراوه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسه‌ یان به‌كتریایه‌

تائێستا ئه‌وه‌ نه‌زانراوه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسه‌ یان به‌كتریایه‌

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ له‌ وڵاتی نێجیریا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ئاسانی بڵاوده‌بێته‌وه‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا كه‌سی توشبوو ده‌كوژێت.

كه‌ناڵه‌ی BBC بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO رایگه‌یاندووه‌: جۆرێك له‌  نه‌خۆشییه‌كی نامۆ له‌ وڵاتی نێجیریا سه‌ریهه‌ڵداوه‌، كه‌ به‌ئاسانی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوده‌بێته‌وه‌و كه‌سی توشبووش له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ئه‌و رێكخراوه‌ راشیگه‌یاندووه‌: تائێستا (18) كه‌س به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیادبكات و به‌شێكی زۆر خه‌ڵك توشی ببێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ تائێستا ئه‌وه‌ نه‌زانراوه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسه‌ یان به‌كتریایه‌.

PUKmedia و/ زانیار مه‌جید
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket