له سلێمانی چله‌ی سه‌كرده‌یه‌كی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ی.ن.ک 06:52 PM - 2015-04-19له سلێمانی چله‌ی سه‌كرده‌یه‌كی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ده‌قی وتاری مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك بۆ چله‌ی ماته‌مینی سه‌ركرده‌ی خۆنه‌ویست ئاوات عه‌بدولغه‌فوور كه له‌لایه‌ن حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك-ه‌وه خوێندرایه‌وه‌و رێوره‌سمه‌كه ئه‌مڕۆ19/4/2015 له هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
- به‌ڕێزان ماته‌مگێڕانی چله‌ی تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ی خۆنه‌ویست ئاوات عه‌بدولغه‌فور
- هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی
- كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو
ئه‌م كاته‌تان باش ....
كاك ئاواتیش وه‌ك زۆر هه‌ڤاڵی دیكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌جێی هێشتین و ماڵئاوایی كرد، ئه‌ویش دوای خۆی مێژوویه‌كی پڕ له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بێ پسانه‌وه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌ی تۆماركرد‌و مه‌دالیای تێكۆشان و كوردپه‌روه‌ری به گه‌ردنی بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كه‌یدا كرد.
كاك ئاوات هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوێتییه‌وه به‌شداری كایه‌ی سیاسی كردووه‌و چۆته نێو مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان و شۆڕشه‌وه، هه‌ر زوو به‌شداری كاری رێكخستن و خه‌باتی نهێنی كردووه‌و له‌سه‌ره‌تاوه له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شدار بووه، كه ئه‌و كاته كه‌م كه‌س ده‌یوێرا توخنی كاری رێكخستن و خه‌باتی نهێنی و چالاكی سیاسی بكه‌وێت، چونكه رژێمی به‌عسی فاشی به‌توندترین شێوه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی تێكۆشه‌رانی ده‌داو بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌كردن، چه‌ندین تێكۆشه‌ری ی.ن.ك قاره‌مانانه‌و به‌خۆڕاگری له زینداندا رووبه‌ڕووی زوڵم و زۆری رژێم ده‌بوونه‌وه، ئه‌وكاته كاری نهێنی و چالاكی سیاسی ته‌نیا له كه‌سانی بوێر‌و ئازا‌و خۆنه‌ویست و چاونه‌ترس ده‌وه‌شایه‌وه، كه دواتر بوونه سه‌رقافڵه و ئیلهام به‌خش بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان به‌رابه‌رایه‌تی ی.ن.ك و جه‌نابی مام جه‌لال.
ی.ن.ك سه‌ربه‌رزه به‌بیره‌وه‌ری كاك (ئاوات) و هاوڕێباز و تێكۆشه‌رانی، كه بێ لادان، بێ نووچدان و بێ كۆڵدان درێژه‌یان به كاروانه‌كه‌ی داوه، هه‌ربۆیه لێره‌وه‌و له‌م بۆنه‌یه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جارێكی تر هاوخه‌می قووڵی ده‌رده‌بڕێت بۆ ماڵئاوایی فه‌رمانده‌و زیندانی سیاسی و كادری رێكخستنی نهێنی و به‌رپرسی دیار‌و كارای حكومی كه دوا پله‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بوو، هه‌روه‌ك ی.ن.ك خه‌باتی خوالێخۆشبوو و هه‌موو تێكۆشه‌رانی رۆژانی سه‌خت، به‌رز ده‌نرخێنێت و نادیده‌یان ناگرێت.
له‌ده‌ستدانی كاك (ئاوات) ته‌نها خه‌می خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو خه‌ساره‌تێكه بۆ ئێمه‌و یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان و هاوڕێی و هاوسه‌نگه‌رانی، كه چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ربه‌رزی و شانازیه‌وه چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه.
ی.ن.ك هه‌میشه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له‌لا پته‌و بووه كه ده‌بێت هه‌میشه پشت خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ببه‌سترێت وه‌ك پره‌نسیپێكی جێگیر و نه‌گۆڕ، له مێژووی شۆڕش و خه‌بات و تێكۆشان و قۆناغه جیاجیاكانیشدا هه‌ر وای كردووه و به‌رده‌وام دووپاتی كردۆته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی هێزو مانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشچوونی ته‌نیا جه‌ماوه‌ره، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵدا بووه بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی باشتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و چه‌سپاندنی زیاتری ئاشتی و دیموكراسی و هێنانه‌دی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌سپاندنی حوكمی قانون و سه‌روه‌ری یاسا و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌كی كوشنده‌و دوژمن به‌گه‌ل و نیشتمان.
ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست....
چله‌ی كاك (ئاوات) له دۆخێكی دژوار و هه‌ستیاردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دووڕیانی سه‌خت و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌دایه، له‌لایه‌ك سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌خوێنی تێكۆشه‌رو نه‌به‌ردو قاره‌مانان ده‌پارێزرێت و پارێزراوه دژ به تیرۆر و تیرۆریستان و دوژمنانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
له‌لایه‌كی تریش كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له قه‌یرانی ئابووری و دارایی و گرژییه سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی دواتریش پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، راسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر هه‌موو هاونیشتمانییه‌كه‌وه كاریگه‌رییان به‌جێهێشتووه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناوچه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی دڕنده‌ترین تاقمی تیرۆریستی له جیهاندا ده‌بێته‌وه كه به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه له شه‌ڕێكی سه‌پێندراو به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م ئه‌ركه و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌م شه‌ڕه نه‌خوازراو و ناڕه‌وایه و به‌رده‌وامبوونی پێشڕه‌وییه‌كانی هه‌ر له كۆبانیه‌وه تا ده‌گاته شنگال و كه‌ركوك و ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر، پێویستی به پشتیوانی هه‌مووان هه‌یه له تاك به‌تاكی هاوڵاتیان و له هاوئاهه‌نگی و پته‌وكردنی زیاتری یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش.
تیرۆر و تیرۆریستان ده‌یانویست، فه‌زای سیاسی و مه‌عریفی و كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بگۆڕن، له‌و پێناوه‌شدا سڵیان له هیچ تاوانێك نه‌كردۆته‌وه هه‌ر له كوشتن و تۆقاندنه‌وه تا ده‌گاته جینۆساید‌كردن و كۆمه‌ڵكوژی دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌وه‌ی له شنگالیش روویدا باشترین نموونه‌یه. به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه، كه‌بۆته سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماند كه هیچ هێز و لایه‌نێك نییه بتوانێت ئیراده‌ی گه‌ل بشكێنێت.
له‌كاتێكدا كه ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری ریشه‌یی و به‌رفراواندایه، ته‌نیا چه‌كێك كه به‌ده‌ستمانه‌وه بێت، چه‌كی یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، به به‌رنامه و ستراتیجێكی زانستیانه كه: خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه رووبدات له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌نێو ئه‌و پرسه ناوخۆییانه‌شدا كه ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته ئاراوه، بابه‌تی سیستمی حوكمڕانی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانه، كه پێویسته:
* وه‌ك پرۆژه‌ی هه‌رێمێكی خاوه‌ن مێژووی تراژیدی تێڕوانینی قووڵی بۆ بكرێت.
* وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی زیاتر و قووڵكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌ل و سه‌قامگیركردنی داهاتوویه‌كی رۆشن بۆ ئێستا و بۆ نه‌وه‌كان بخوێندرێته‌وه، چونكه ده‌ستوور په‌یوه‌ندی به ئێستا و داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه.
* پێویسته وه‌ك دایكی یاساكان و بۆ یاسای هاوچه‌رخ و سیستمی پڕ له خزمه‌تگوزاری و به‌دیهێنه‌ری ئارامی و به‌هێزكردنی دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان و سنووردانان بۆ لادان و قۆرغكردن، سه‌یر بكرێت و لێی بڕوانرێت.
ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی به‌زاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و خاوه‌ندارێتی ده‌ستوورمان هه‌بووایه، به‌شێكی زۆر له‌م گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ، قه‌یرانه نه‌خوازراوه‌كان و ناڕۆشنی ئاینده، بێگومان روویان نه‌ده‌دا و كاروانی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌زموونه‌كه‌مان به‌ره‌و پێشتر و گه‌سه‌ندن ئه‌چوو.
ده‌ستوور له روانگه‌ی ئێمه‌وه په‌یوه‌ندی به ژیانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه و گه‌له‌كه‌مانه‌وه هه‌یه كه گه‌لیش سه‌رچاوه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی و هێزمانه، بۆیه پێویسته ده‌ستوورێكی هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتوو دابڕ‌ێژین كه له ئاست داخوازی و ویستی گه‌لدا بێت و به‌ڕوونی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری بكات و ده‌ستوورێكی نموونه‌یی ء دیموكراتی بێت، به‌رێژه‌یه‌ك كه شوێن ء ناوچه‌كانی تر سوودی لێ ببینن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌م بڕوایه‌ی چه‌سپاندووه كه هه‌م بابه‌تی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و هه‌م پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته له كه‌شێكی ئارام و به گفتوگۆیه‌كی هێمنانه و شه‌فاف و به‌هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی مێژوویی، رێگه‌چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه. كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و دیموكراسیدا بێت.
له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ئێمه رامانگه‌یاندووه و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستورێكی هاوچه‌رخ ء سیستمێكی پارله‌مانی دیموكراتیداین كه تاكه ئامرازه بۆ داهاتوویه‌كی رووناك.
وه‌ك یه‌كێتی هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌م هه‌رێمه رۆشن ده‌بینین، جگه له‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانمان قایمء هه‌میشه هێزی پێشمه‌رگه و ته‌واوی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ چاوكراوه‌ن و به پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هه‌نگاو ده‌نێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین له گوشار و داكۆكی بۆ ئاراسته‌كردنی پرسه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لء نیشتمان و دیموكراسی.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ كاك ئاوات و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی راسته‌ڕێی خه‌بات
سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و پارێزه‌رانی خاكی كوردستان
ئێوه‌ش هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25