riklam

دایكی فه‌رمانده‌ هه‌ژار: تاسه‌م له‌كوڕه‌كه‌م نه‌شكا

کوردستان 11:46 PM - 2015-04-18
تا شه‌هیدبوو پشووی  نه‌دا

تا شه‌هیدبوو پشووی نه‌دا

دوای ئه‌مڕۆ 18-4-2015  فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ناوی مقه‌ده‌م خه‌لیل ئیبراهیم ناسراو به‌ هه‌ژرای ئاسایش له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی باشوری داقوق شه‌هیدبوو، دایكی ئه‌و شه‌هیده‌ باسله‌وه‌ ده‌كات، كه‌ كوڕه‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵانیه‌وه‌ چه‌كی كردووه‌ته‌ شاخ به‌شاخ و سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ر بۆ رزگاركردنی كوردستان  دژی دوژمنانی كورد شه‌ڕی كردوه‌و بۆ یه‌ك ساتیش پشووی نه‌داوه‌.

خاتوو نازه‌نین دایكی شه‌هید هه‌ژاری ئاسایش بۆ PUKmedia ی وتی : هه‌ژاری كوڕم هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ ماڵی به‌جێهشتبوو چه‌كی كردبووه‌ شانی، له‌پێش راپه‌ڕینه‌وه‌ تا ئه‌و ساته‌ی شه‌هیدبوو، له‌هه‌ر شوێنێك ته‌قه‌یه‌ك قسه‌یه‌كی ناخۆش به‌رامبه‌ر به‌كوردێك بكرایه‌ دڵی ده‌خورپاو خۆی پێنه‌ده‌گیرا، هه‌ر له‌و ساته‌شه‌وه‌ گه‌وره‌ترین شانازی بووه‌ بۆ من تا ئه‌و كاته‌ی شه‌هیدبوو.

ئه‌وه‌ش باسده‌كات: خۆزگه‌ هیچ نا ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك مانگێك له‌لام ده‌بوو، پشوویه‌كی ده‌دا، به‌یادی جاران قسه‌ خۆش و منداڵه‌ خوێن گه‌رمه‌كه‌ی جاران چه‌ند قسه‌یه‌كی دایكانه‌م بۆ ده‌كرد. 

خاتوو نازه‌نین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هیوادارم خوێنی كوڕه‌كه‌م ببێته‌ سومبڵی سه‌ركه‌وتنی سه‌رتاسه‌ری به‌سه‌ر نه‌یارانی كورد و له‌ناوچوونی داعش.

 

PUKmedia  ئارین كامه‌ران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket