riklam

سێ قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش كوژران

کوردستان 09:44 PM - 2015-04-18
زیانی زۆر به‌رتیرۆرستان كه‌وتووه‌

زیانی زۆر به‌رتیرۆرستان كه‌وتووه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18-4-2015 فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆرستانی داعشیان له‌ ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگال بۆردومانكردون و  زیانی زۆریان پێگه‌یه‌نراوه‌، كه‌له‌ناویاندا سێ قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش كوژراون.

خه‌یاس سورچی كارگێای مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان دوو مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆرستانیان له‌ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگال بۆردومانكردون و زیانی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌و كوژراوی زۆریان هه‌بووه‌.

وتیشی: له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كانی داعش زانیاریه‌كی ورد له‌به‌رده‌ستدا نیه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌و مۆڵگانه‌ی بۆردومانكراوه‌ سێ قه‌ناس به‌ده‌ستی داعشی تێدا كوژراون كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا زیانی زۆریان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یاندبوو

رونیشكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ی رابردوودا چ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا، یان بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان ژماره‌یه‌ك قه‌ناس به‌ده‌ستی داعش كوژراون.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket