riklam

عوبه‌یدی داوای هاوكاری له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

عیراق 08:12 PM - 2015-04-18
به‌زووی كار بۆ پڕچه‌ك كردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكرێت

به‌زووی كار بۆ پڕچه‌ك كردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكرێت

وه‌زیری به‌رگری عیراق داوا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، به‌زوویی كار بۆ پڕچه‌ك كردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق بكات، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری عیراق كه‌ تائێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئه‌مڕۆ 18-4-2015، رایگه‌یاندوه‌ خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عیراق داوای له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردوه‌، به‌زوویی كاربۆ پڕچه‌ك كردن و پته‌وكردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق بكات به‌ چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو، چونكه‌ له‌ ئێستادا عیراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی رێكرخایوی تیرۆرستی داعش بۆته‌وه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌ ناوچه‌ی بێشڕه‌وییه‌كی باشیان كردوه‌و كۆنتڕۆڵی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی بێجی-یان كردۆته‌وه‌ و پێشڕه‌وی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش له‌ته‌واوی بێجی به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

PUKmedia




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket