riklam

سه‌عدی پیره‌: كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیار نیه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:05 AM - 2015-04-18
پێشبینی كرا كاره‌كانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چالاك بكرێنه‌وه‌

پێشبینی كرا كاره‌كانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چالاك بكرێنه‌وه‌

هه‌ڤاڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ تل سیبستیان سكروب راوێژكاری سیاسی له‌ ئۆفیسی هه‌ولێری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان .

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌چالاككردنه‌وه‌ی كاره‌كانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كرا كه‌ له‌ سه‌رئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كۆمیته‌كه‌ پێكهێنراوه‌، بۆ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد بۆ هه‌ریه‌ك له‌و ووڵاتانه‌ی كه‌ كوردی تێدا ده‌ژی.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا پێشبینی كرا كاره‌كانی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چالاك بكرێنه‌وه‌ له‌پێناو به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، كه‌ جارێ نازانرێت كه‌ی كۆنگره‌كه‌ ده‌به‌سترێت به‌هۆی بوونی كێشه‌ی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا.


PUKmedia فۆتۆ / رێباز بندیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket