هاوسه‌رگیری مسیار چییه؟ بۆچی ده‌كرێت؟
ژنان 06:26 PM - 2015-04-09هه‌ر پیاوێك هاوسه‌رگیری مسیار بكات نابێت ژنی تری هه‌بێت
هاوسه‌رگیری مسیار له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه‌و حه‌ڵاڵیشه، یه‌كێتی زانایانیش به‌مه‌رج قبوڵی ده‌كات و كێشه‌یان نییه، به‌ڵام به‌پێی نه‌ریت له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له‌م رێپۆرتاژه‌ی PUKmedia دا هه‌وڵمانداوه ئاشناتان بكه‌ین به هاوسه‌رگیری مسیارو هۆكاره‌كانی و زیانه‌كانی و هه‌روه‌ها چه‌ند رایه‌ك سه‌باره‌ت به‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی جۆره‌كانی تری هاوسه‌رگیریشمان ئاماژه پێداوه كه ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییانه بۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای كوردی نامۆیه.
هاوسه‌رگیری مسیار چییه؟
هاوسه‌رگیری مسیار یه‌كێكه له‌وجۆره هاوسه‌رگیرییانه‌ی له‌مێژه‌وه هه‌بووه، جۆرێكه له‌و رێككه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له‌كۆنه‌وه له ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كاندا هه‌بووه‌و به هاوسه‌رگیرییه‌كی شه‌رعی ناسراوه‌و له‌نێوان پیاو ژنێكی كامڵ و به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولاو به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌ت ئه‌نجامده‌درێت، رێككه‌وتنه‌كه‌ش واده‌كرێت كه هه‌ركاتێك ئه‌و ژن و پیاوه جیابوونه‌وه، ده‌بێت ژن ته‌نازول له سه‌رجه‌م مافه‌كانی بكات وه‌ك ماره‌یی و نه‌فه‌قه‌و...هتد، ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه له‌لای به‌شێك له موسوڵمان به‌تایبه‌ت ئه‌هلی سوننه رێگه‌پێدراوه.
ژن و پیاو له به‌دڕه‌وشتی دوورده‌خاته‌وه
به‌شێك له زانایان و توێژه‌رانیش ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه به رێگه‌یه‌كی باش ده‌زانن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ژن و پیاو له لادان و خراپه‌كاری و به‌دڕه‌وشتی و به رێگه‌یه‌كی باشیشی ده‌بینن بۆ راهێنانی گه‌نجان له ژن و پیاو سه‌باره‌ت به ژیانی هاوسه‌رگیری و سڵنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ره‌گه‌زه دامه‌زراندنی ژیانی هاوسه‌رگیری و دروستكردنی بنه‌مای خۆشه‌ویستی و هه‌ست و سۆز له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاتێك له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه، توشی كێشه نابن و به‌ئاسانی له‌یه‌كتر دوورده‌كه‌ونه‌وه.
بۆ كات به‌سه‌ربردنه؟
به‌ڵام به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی به‌شێك له زانایان و یاساناسان، هاوسه‌رگیری مسیار مه‌رجه سه‌ره‌كی و بنه‌ماكانی هاوسه‌رگیری شه‌رعی ونده‌كات و ده‌بێته جۆرێك له هاوسه‌رگیری كات به‌سه‌ربردن و خۆشی لایه‌نێكی گرنگی كۆمه‌ڵگا كه ژنه، به‌وپێیه‌ی مافه سه‌ره‌تایی و گرنگه‌كانی له‌ده‌ستده‌دات.
هۆكارو بیانووه‌كانی زیادبوونی ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه
* زۆربوونی قه‌یره‌یی و مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بارودۆخێكی تایبه‌تیان هه‌یه.
* ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان كه فره‌ژنی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
* ئاره‌زووی هه‌ندێك له پیاوان كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌یه‌كی شه‌رعییه‌وه حه‌زه سێكسییه‌كانی خۆیان تێربكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی بارودۆخێكی تایبه‌تن.
* راكردن له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ژیانی هاوسه‌ری و خه‌رجییه‌كانی.
زیانه‌كانی هاوسه‌رگیری مسیار
له ئاژانسه جیهانییه‌كاندا چه‌ند خاڵێك دیاریكراوه كه زیانه‌كانی هاوسه‌رگیری مسیاری ناویده‌به‌ن له وڵاته موسوڵمانه‌كاندا. ئه‌وانیش:
* ئه‌مجۆره له هاوسه‌رگیری، ژیانی هاوسه‌رگیری راده‌كێشێت بۆ بازاڕێك بۆ تێركردنی ئاره‌زوو و غه‌ریزه‌كانی پیاوان و ژنان و هه‌ردوولا ده‌كاته كاڵایه‌ك.
* سۆز‌و خۆشه‌ویستی رۆحی له‌نێوان ژن و مێرده‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و ده‌بێت به یه‌كگه‌یشتنێك بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه سێكسییه‌كان.
* ده‌بێته هۆی قه‌در نه‌مانی هاوسه‌ره‌كان له‌نێوان یه‌كتردا، واته بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر یه‌كترو گوێنه‌گرتن له راوبۆچوونه‌وه‌كان له‌نێوان ژن و پیاودا.
* كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و گه‌شه‌كردنی منداڵ دروستده‌كات.
* ئه‌مجۆره له هاوسه‌رگیری له‌ناو خه‌ڵك به‌گشتی زۆر په‌سه‌ندنابێت، به‌ڵكو زیاتر بۆ كه‌سانێك باشه كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و پێویستیان به كه‌سێكه هاوكاریان بكات و له‌گه‌ڵیان بێت بۆ ماوه‌یه‌ك.
* زیادبوونی رێژه‌ی ته‌ڵاق له كۆمه‌ڵَگادا.
له كوردستانیش هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: هاوسه‌رگیری مسیار یه‌كێكه له هاوسه‌رگیرییه شه‌رعییه‌كان، له وڵاتانی كه‌نداو به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هه‌یه، هه‌روه‌ها له وڵاتی میسر‌و زۆر وڵاتی تری عه‌ره‌بیش به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌بینرێت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رچی له ئێستادا ئێمه زانیاریمان هه‌یه كه چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌یه، به‌ڵام به ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه حاڵه‌تێكی باو نییه‌و نه‌بووه‌ته دیارده.
وتیشی: هاوسه‌رگیری مسیارو هاوسه‌رگیری ئاسایی جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، له‌ڕووی شه‌رعیشه‌وه هیچ گرفتێكی نییه‌و مامۆستایانی ئایینی و یه‌كێتی زانایان و شاره‌زایانی شه‌رعیش رێگرییان لێنه‌كردووه. ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه كه نه‌فه‌قه‌و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر ژنه‌كه ده‌بێت، دواتریش كه له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه ژنه‌كه مافی ئه‌وه‌ی نییه داوای نه‌فه‌قه بكات، یان ئه‌گه‌ر بێت‌و گیانله‌ده‌ستبدات یان هه‌ر حاڵه‌تێكی تر هیچ مافێكی له مێرده‌كه‌یه‌وه بۆ نامێنێته‌وه.
نوسینگه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه له‌كوێ بۆ ئه‌و ژن و پیاوه رێكده‌خرێت؟ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتی: بۆ نموونه له وڵاتی سعودیه نووسینگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه، به‌ڵام له كوردستان هێشتا نووسینگه‌ی له‌وشێوه‌یه بوونی نییه‌و ئه‌و حاڵه‌تانه‌شی كه هه‌ن نایانه‌وێت ناوێ لێبنرێن هاوسه‌رگیری مسیار.
هه‌ر پیاوێك هاوسه‌رگیری مسیار بكات نابێت ژنی تری هه‌بێت
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتیشی: ئه‌و پیاوه‌ی بیه‌وێت هاوسه‌رگیری مسیار ئه‌نجامبدات، نابێت ژنی تری هه‌بێت، ده‌بێت به‌پێی ئه‌و خاڵ و یاسایانه بێت كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه‌و كاری پێده‌كرێت، واتا ناكرێت پیاو بیه‌وێت به‌دزی ژنه‌كه‌یه‌وه یان ته‌نانه‌ت به‌ئاشكراش بچێت هاوسه‌رگیری مسیار بكات، چونكه ئه‌گه‌ر شتێكی له‌وشێوه‌یه بكات به‌پێی یاسا توشی لێپێچینه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌نجێك ئاره‌ووی لێبێت هاوسه‌رگیری مسیار بكات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك یان بێوه‌ژنێك، ئاساییه.
هاوسه‌رگیری مسیار نابێت منداڵیان ببێت، به‌ڵام به‌پێی نیكاح ده‌بێت ئه‌و ژنه منداڵی ببێت
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیری مسیار ئه‌نجامده‌ده‌ن ده‌بێت منداڵیان ببێت؟ مامۆستا عومه‌ر سوجادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوا تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: هاوسه‌رگیری مسیار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه، چونكه چه‌ند ئایه‌تێك هه‌یه كه ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی هاوسه‌رگیری مسیار نابێت منداڵیان ببێت، به‌ڵام به‌پێی نیكاح ده‌بێت كاتێك ژن هاوسه‌رگیری كرد منداڵی ببێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت (وجوده والولوده).
وتیشی: له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه حه‌ڵاڵی له‌نێوان ژن و مێرد دا ده‌شارێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێگه‌نادات به‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه.
له‌ڕووی شه‌رعه‌وه مسیار ئاساییه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه ئاساییه؟ مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی له كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی هاوسه‌رگیری بریتییه له بنه‌مای پێكه‌وه ژیانی نێوان ئه‌و ژن و مێرده، له‌ڕووی شه‌رعییه‌وه ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه ئاساییه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه زه‌حمه‌ته له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ربگرێت.
یه‌كێتی زانایان: به مه‌رج پشتیوانی لێده‌كه‌ین
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا یه‌كێتی زانایان پشتیوانی له‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ن یان نا؟ مه‌لا عه‌بدوڵڵا وتی: ئێمه وه‌كو یه‌كێتی زانایان به مه‌رج پشتیوانی لێده‌كه‌ین، مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی یاساییشه‌وه مافی ئافره‌ته‌كه وه‌ك ماره‌یی پارێزراو بێت، یان مافی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه دروستده‌بن پارێزراو بێت و به یاسا جێبه‌جێبكرێت، ئه‌وكات ئێمه پشتیوانی لێده‌كه‌ین.
ته‌نها چێژێكی سێكسییه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌سه‌ر ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه؟ سه‌یران عه‌بدوڵڵا وه‌ك توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی زۆرترینی ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه بۆ ئه‌و ژنانه‌یه كه ته‌مه‌نێكیان هه‌یه‌و هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامنه‌داوه، یان نایانه‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌ن به‌ڵام ئاره‌زووی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بن، چونكه به‌پێی پره‌نسیپی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌نێوانیاندا ئه‌نجامیده‌ده‌ن پیاوه‌كه هیچ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كی ناكه‌وێته سه‌رشان، ته‌نها وه‌ك میوانێك كه چێژێكی سێكسی ببه‌خشێته ژنه‌كه ده‌چێته لای. هه‌ربۆیه ته‌نها چێژێكی سێكسییه كه ئه‌و ژن و پیاوه به یه‌كتری ده‌به‌خشن و خۆشه‌ویستی و سۆز له‌نێوانیاندا نییه.
پیاوه‌كه ده‌چێته سه‌ر ماڵ و حاڵی ژنه‌كه
له‌باره‌ی قازانج یان سوودی ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه چۆن سه‌یرده‌كرێت لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا؟ سه‌یران عه‌بدوڵڵا وتی: قازانجی ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه دوولایه‌نه‌یه، بۆ ژنه‌كه ئه‌وه‌یه كه نایه‌وێت هاوسه‌رگیری بكات و ماڵ و خێزان و منداڵ و به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام حه‌زه سێكسییه‌كانی خۆشی له‌گه‌ڵ پیاوێكدا به‌دیده‌هێنێت، بۆ پیاوه‌كه‌ش قازانجی له‌ڕووی داراییه‌وه‌یه‌و ده‌چێته سه‌ر ماڵ و حاڵی ژنه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵیش بكه‌وێته نێوانیان ژنه‌كه به‌رپرسیاریه‌تی ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی.
وتیشی: به‌وپێیه‌ی ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه لای ئێمه نامۆیه، هه‌ربۆیه به هاوسه‌رگیرییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌یرده‌كرێت.
راشیگه‌یاند: هاوسه‌رگیری راسته‌قینه به‌تایبه‌ت به‌پێی ئایین و نه‌ریتی ئێمه، بۆ ئه‌وه‌یه كه خێزان بونیادبنرێت، بۆ دروستبوونی نه‌وه‌ی نوێیه، ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه حه‌زێكی سێكسی هه‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌ك بێت، به‌ڵكو بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانه.. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگاكه‌شماندا وتووێژ‌و ناڕه‌زایه‌تی لێبكه‌وێته‌وه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه به كۆمه‌ڵگاكه‌مان نامۆیه.
مه‌رج نییه هه‌موو كات پێكه‌وه بن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مه‌رجه ئه‌و ژن و مێرده هه‌مووكات وه‌كو ژن و مێردی تر لای یه‌كتری بن و پێكه‌وه له‌ماڵێكدا بژین؟ پارێزه‌ر محه‌مه‌د به‌كر تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه له‌نێوان ژن و پیاوێكدا ئه‌نجامده‌درێت كه كامڵ بن، ژنه‌كه‌ش ته‌نازول له‌هه‌موو شتێك وه‌ك ماره‌یی و نه‌فه‌قه‌و...هتد ده‌كات و كێشه‌ی پاره‌ی نییه، هه‌ندێكجار ژن له ماڵی خۆیه‌تی و پیاویش له ماڵی خۆیه‌تی، واته پێكه‌وه له‌ماڵێكدا ناژین، ته‌نها رۆژانه كاتێك دیاریده‌كه‌ن و ده‌چنه لای یه‌كترو تا كاتێكی دیاریكراو پێكه‌وه ده‌بن. واته مه‌رج نییه هه‌موو كات پێكه‌وه بن.
حه‌ڵاڵه
ئه‌و پارێزه‌ره وتیشی: له‌ڕووی شه‌رعیشه‌وه هیچ ده‌ق و ئایه‌تێك نییه باس له حه‌رامبوونی ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه بكات، كه‌واته كه باسی حه‌رامبوونی نه‌كراوه، حه‌ڵاڵه.
له یاسای عیراقی‌دا به‌هیچ جۆرێك باسی نه‌كراوه
سه‌باره‌ت به باری یاساییه‌كه‌ی، ئه‌و پارێزه‌ره وتی: له‌ڕووی یاساییه‌وه‌و له یاسای باری كه‌سێتی عیراقی‌دا به‌هیچ جۆرێك باس له‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه نه‌كراوه، كه‌واته به‌پێی یاسای عیراقی ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه رێگه‌ی پێنه‌دراوه، به‌دڵنیاییشه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی یاسای عیراقی مامه‌ڵه ده‌كات له دادگاكان، كه‌واته به‌وپێیه له هه‌رێمی كوردستانیش رێگه‌پێنه‌دراوه.
هاوسه‌رگیری مسیار وه‌ك له‌شفرۆشی وایه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه چۆن سه‌یرده‌كرێت؟ هانا شوان رۆژنامه‌نووس به PUKmedia ی راگه‌یاند: قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری مسیار واته قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی پڕ له‌شه‌ره‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه وه‌ك له‌شفرۆشی وایه، من نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه‌دا نیم، به‌ڵكو ئه‌وه پێویست نییه باسی لێبكرێت، به‌وپێیه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌هێنێته ناو كۆمه‌ڵگاوه، دڵنیام باسكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و پێشنیاركردنی ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه، ئامانجێكی خراپ و نێگه‌تیڤی له‌پشته.
شه‌رمه‌زارییه بۆ ئینسانیه‌ت
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگای كورد دا كاتێك ژن و پیاوێك ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه بكه‌ن كامیان به‌خراپ سه‌یرده‌كرێن؟ به‌وپێیه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه كاتێك شتێكی وا نامۆ بكه‌ن قسه‌و باسی خراپی زۆر له‌سه‌رده‌كرێت؟ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتی: لێره‌دا باس له ره‌گه‌زی پیاو به‌ته‌نها یان ژنه‌كه ناكه‌م، به‌ڵكو باس له ئینسانیه‌ت ده‌كه‌م، ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه شه‌رمه‌زارییه بۆ ئینسانیه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیادكردنی جۆرێك له له‌شفرۆشییه. بۆ هه‌ردوولا شتێكی ناشرینه.
جۆره‌كانی هاوسه‌رگیری
له ماڵپه‌ری ویكیپێدیا چه‌ند جۆرێكی هاوسه‌رگیری ئاماژه‌یان پێكراوه، كه له وڵاته موسوڵمانه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێن، زۆربه‌یان به‌تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگای كوردی نامۆیه، به‌ڵام وه‌ك ناساندنی ئه‌وجۆرانه‌ش تا تاكه‌كان بزانن چه‌ند جۆری هاوسه‌رگیری هه‌ن له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌مان پێداوه. ئه‌وانیش:
1) هاوسه‌رگیری المصواب: ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه‌یه كه به‌ڵێننامه‌و نه‌فه‌قه‌و شایه‌ت و بڕی ماره‌یی تێدایه، به‌ڵام ماره‌یی له‌م هاوسه‌رگیرییه‌دا كچ و كوڕ له ته‌مه‌نی دوای باڵغبوونه‌وه ده‌یانگرێته‌وه.
2) المسیار: ئه‌مه‌ش جۆرێكه له هاوسه‌رگیری كه ژن ده‌بورێت له سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی ژن كه پیاوی پێ ده‌به‌سرێته‌وه. ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه نابێت پیاوه‌كه ژنی تری هه‌بێت، واته له‌گه‌ڵ فره‌ژنیدا نییه له‌یه‌ك كاتدا.
3) المصیاف: ئه‌وجۆره‌یه كه كه‌سێك گه‌شت ده‌كات هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ژنێك گرێبه‌ست ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پیاوه‌كه بۆ شوێنی خۆی گرێبه‌سته‌كه‌ش به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها نزیكیشه له شێوازی مسیاره‌وه، به‌وپێیه‌ی مافی ژنی تێدا پارێزراو نییه. به‌پێی شه‌رع زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كاری بازرگانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵه نه‌بن.
4) المسفار: ئه‌مجۆره بۆ دوو كه‌سه كه كاری خراپ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له خراپه دووربكه‌ونه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ن.
5) الدراسه فی الخارج: بۆ ئه‌وانه‌یه كه له وڵاتانێكی جیاواز له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌خوێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه توشی هه‌ڵه نه‌بن ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ن. دوای ته‌واوبوونی خوێندنه‌كه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ش كۆتایی پێدێت.
6) المطیار: ئه‌مجۆره نوێیه، ستافی فڕۆكه‌وانان و كارمه‌ندانی ناو فڕۆكه هه‌تا ده‌گه‌نه وڵاتێكی تر ئه‌وجۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌ده‌ن. به دابه‌زینیان له فڕۆكه‌خانه هاوسه‌رگیرییه‌كه كۆتایی پێدێت.
7) المصیاع: ئه‌مجۆره له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا رووده‌دات كه گه‌شتی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن، كه هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تان پێیانوایه ئه‌مجۆره باشتره له هاوسه‌رگیری (الصوری)، به‌وپێیه‌ی ئه‌وجۆره‌یان لا حه‌رامه.
8) المحجاج: ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌یه كه ژنێك كه هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، له‌گه‌ڵ پیاوێك كه ئاره‌زووی كردنی حه‌ج ده‌كات و پاره‌ی نییه، واته لێره‌دا پاره‌ی گه‌شتی حه‌ج ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ژنه‌كه، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌نها نه‌ڕواته حه‌ج، واتا پێكه‌وه ده‌مێننه‌وه به‌ڵام كرداری سێكسی له‌نێوانیاندا روونادات. هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ش به كۆتایی هاتنی فه‌ریزه‌ی حه‌جه‌كه كۆتایی دێت.. (ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌م هاوسه‌رگیرییه سوودمه‌ند ده‌بێت، ئه‌وه‌یانه كه پاره‌ی چوونه حه‌جی پێ نییه‌و به‌مهۆیه‌وه فه‌ریزه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات).
9) المسیاق: ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌یه ده‌گونجێت بۆ ئه‌و مامۆستا ژنانه‌ی وانه له شوێنێكی دوور ده‌ڵێنه‌وه، پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌كه‌دا بۆ رێگایه‌كی دوور به‌ته‌نها نه‌بن، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
PUKmedia لانه كاشان و زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01 -
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
کوردستان 09:58 AM - 2024-05-01