riklam

د.نه‌جمه‌دین: ئه‌زمو‌نی دیموكراتی هه‌موو مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانی داعشی پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌

کوردستان 10:41 PM - 2015-03-31
.

.

پارێزگاری كه‌ركوك پیرۆزبایی ئازادكردنی شاری تكریت له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئیداره‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات و قوربانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنێت.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك ‌پیرۆزبایی ئازادكردنی شاری تكریت له‌ د.حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و ئیداره‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرد.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ‌نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك‌ هاتووه‌، به‌بۆنه‌ی پاككردنه‌وه‌ی شاری تكریت‌ له‌ تیرۆریستانی داعش، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌ ناوی ئیداره‌و دانیشتوانی كه‌ركوكه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و ئیداره‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات و قاره‌مانێتی هێزه‌كانی سوپاو حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی ئیتیحادی و هێزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت كه‌ به‌ پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان گورزی كوشنده‌یان له‌ داعش وه‌شاند
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌لێت: ئه‌و قوربانی و مه‌ینه‌تییه‌ی دانیشتوانی شاری تكریت به‌ ده‌ست تیرۆریستانه‌وه‌ چه‌شتیان،‌ ئه‌مرۆ به‌ سه‌ركه‌وتن تاجی خرایه‌سه‌رو چوه‌ پاڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگدا تۆماریان كردوه‌و بوه‌ته‌ رِاستییه‌ك له‌پێش چاوی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی كه‌چۆن تیرۆریستانی داعش ده‌رِوخێن و گورزی كوشنده‌یان به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئیراده‌و وره‌ی گه‌لی عیراق و هه‌وڵیان بۆ بنیاتنانی وڵاته‌كه‌یان و پاراستنی ئه‌زمو‌نی دیموكراتی هه‌موو مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانی داعشیان پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌و له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگدا شكست بهێنێت.
وتیشی: شاری كه‌ركوك باوه‌شی بۆ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی شاری تكریت گرته‌وه‌و له‌ داهاتودا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كارده‌كه‌ین له‌پێناو گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ بۆ زێدی خۆیان و به‌شداری بنیاتنانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پاراستنی شاره‌كه‌یان بكه‌ن.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket