riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. له‌ماوه‌ی 3 مانگدا بزانه‌ چه‌ند راوچی ده‌ستگیركراون

کوردستان 03:23 PM - 2015-03-31
 نه‌بوونی سوته‌مه‌نی كێشه‌ی بۆ دروستكردون

نه‌بوونی سوته‌مه‌نی كێشه‌ی بۆ دروستكردون

به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ماوه‌ی (3) مانگدا (41) هاووڵاتی به‌تۆمه‌تی راو كردن ده‌ستگیر كردوه‌ و ئه‌مڕۆ31-2-2015  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و باڵندانه‌ی كه‌ده‌ست به‌سه‌ر كرابوون له‌لایه‌ن راوچیه‌كانه‌وه‌ له‌ نزیك سه‌یرانگای باخه‌ كۆنی سه‌ر به‌ناحیه‌ی خورماڵ ئازاد كران .

نه‌قیب سه‌ردار ئه‌حمه‌د ره‌شید به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی (3) مانگدا (40) هاووڵاتی به‌تۆمه‌تی راو كردن ده‌ستگیر كراون و رووبه‌رووی دادگامان كردوه‌نه‌ته‌وه‌ هاوكات (18) تاپڕو (20) كه‌و  (6) ماتۆرسكیل و چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ی راو كردنمان ده‌ست به‌سه‌ر كردوه‌ و ئه‌مڕۆش باڵنده‌كانمان ئازاد كردن هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش هه‌ستێت به‌ راو كردنی نایاسایی رووبه‌رووی دادگای ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

راشیگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی سوته‌مه‌نییه‌وه‌ هه‌رچی چالاكی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ده‌یكه‌ن و له‌ ساڵی (2015) دا هیچ بڕه‌ سوته‌مه‌نییه‌كمان بۆ سه‌رف نه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه‌ له‌ چاودێری كردنی ناوچه‌كه‌داین .

جێ باسه‌ له‌ ئێستادا به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ نه‌بوونی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل بۆته‌ گرفتێكی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م راییكردنی كاره‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا و له‌به‌ر فراوانی سنوره‌كه‌ش رۆژانه‌ راوی نایاسایی تێدا ئه‌نجام ئه‌درێت .

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket