riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگيیه‌كان حه‌ویجه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن

عیراق 11:57 AM - 2015-03-31
زیاتر له‌ 23 تیرۆرستی داعشیان كوشت

زیاتر له‌ 23 تیرۆرستی داعشیان كوشت

شه‌وی رابردوو 30-3-2015 فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیان له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆردومانكردو زیاتر له‌ 23 تیرۆرستی داعشیان كوشت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان حه‌وت مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆرستانی داعشیان له‌ ناحیه‌ی ریازی سه‌ربه‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ بۆردومانكردوه‌و  به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له‌ 17 تیرۆرستی داعش كوژراون و دوو ئۆتۆمبێلێ سه‌ربازی و كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان سوتێنراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشكرده‌وه‌: له‌كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی تیرۆرستانی داعش له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌ سه‌ر رێگه‌ی  قه‌زاكه‌و شاری موسڵ بووه‌ته‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و شه‌ش تیرۆرستی تێدا كوژراون.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: جۆرێك له‌ شڵه‌ژان و شپرزه‌ی به‌تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌ناو قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحیه‌كانی تر به‌دیده‌كرێت و جوڵه‌یان به‌ته‌واوی كه‌مبووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ڕه‌كه‌ی ناو شاری تكریته‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌وتنیان له‌ تكریت به‌ته‌واوی داعش له‌ حه‌ویجه‌ش لاوازده‌كات و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ ترسێكی گه‌وره‌ بۆ تیرۆرسته‌كانی ناو قه‌زاكه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket