riklam

به‌وێنه‌.. رووداوێكی هاتوچۆ له‌ دهۆك 10 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان 12:16 AM - 2015-03-31
رووداوی هاتووچۆ

رووداوی هاتووچۆ

ئه‌مڕۆ 30-3-2015 له‌سنوری پارێزگای دهۆك به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه‌ كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداو 9 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

رائیدی مافپه‌روه‌ر ئازاد تاها به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای گشتی دهۆك-باعه‌درێ رووداوێكی هاتوچۆ رویداوه‌.

وتیشی: رووداوه‌كه‌ له‌نێوان سێ ئوتومبێل له‌جۆره‌كانی (هۆندا-سانتافیا و پیكاب-دێر ـ ئۆپل ئومێگا) بووه‌و له‌ئه‌نجامدا نۆ هاووڵاتی برینداربون و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه‌ برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری دهۆك كران و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.

 PUKmedia نـژیـار نـێـروه‌یـی ـ دهـۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket