riklam

سیمینارێك بۆ د.ئه‌حمه‌د بابان رێكده‌خرێت

تاراوگە‌‌ 05:21 PM - 2015-03-25
كێشه‌ی ناو خێزان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ دروستده‌كات

كێشه‌ی ناو خێزان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ دروستده‌كات

له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی مانگی ئاداردا، له‌ شاری بریمه‌ن رێكخستنه‌كانی بریمه‌ن بۆ مانگی ئادار سیمینارێكی بۆ د.ئه‌حمه‌د بابان سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ی منداڵ و لایه‌نه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ژیانی خێزانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوه‌برد.

د.ئه‌حمه‌د بابان وه‌ك كه‌سێكی پسپۆر له‌و بواره‌دا باسه‌كه‌ی بارگاوی كردبوو به‌ چه‌ندین تێزو تێڕوانینی زانستیانه‌و بنه‌ما مه‌عریفییه‌كان و له‌ روانگه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌وه‌ پرسی منداڵ و په‌روه‌رده‌ی خێزان و كاریگه‌رییه‌كانی ژینگه‌و باوك و دایك و هۆشیاری خستبووه‌ به‌رچاو.

له‌ باسه‌كه‌یدا، قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی منداڵ و نه‌شونماو پێداویستییه‌كانی هه‌ر قۆناغێكی له‌جۆری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا خستبووه‌ڕوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ باسه‌كه‌ی بارگاوی كردبوو به‌ چه‌ندین نموونه‌ی زیندووی رۆژانه‌، له‌وانه‌ كاریگه‌ری په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تێكه‌ڵبوون، نازدانی زیاد له‌پێویست و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵ، دیاره‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌م لایه‌نانه‌ چه‌ندین نموونه‌ی هێنایه‌وه‌، له‌وانه‌ نازی زیاد له‌پێویست، چاوپۆشین له‌ هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی، زیاد سه‌رفكردن و بواردان به‌ زیاده‌ڕۆیی له‌ سه‌رفكردن و هه‌ستنه‌كردن به‌ مه‌سئولیه‌ت.

له‌ به‌شێكی تری باسه‌كه‌یدا، د.ئه‌حمه‌د بابان ته‌وه‌رێكی هه‌ستیاری خسته‌ڕوو، ئه‌ویش مامه‌ڵه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو خێزان به‌تایبه‌تی ژن و مێردو رێزو خۆشه‌وسیتی له‌نێوانیاندا، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ دڵپیسی و دوودڵی و گومان یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵ ده‌كات.

د.ئه‌حمه‌د بابان له‌ ئێستادا مامۆستای زانكۆی سلێمانییه‌، پێشتر له‌ شاری بریمه‌ندا خاوه‌ندی چه‌ندین كارو چالاكی بووه‌و ئه‌و سیمیناره‌شی له‌ په‌راوێزی ئه‌و سه‌ردانه‌ كورته‌دا بوو كه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا كردبووی.

جێی باسه‌، له‌ كۆڕه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیارو روونكردنه‌وه‌و گفتوگۆ سیمنیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.

PUKmedia  شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket