riklam

یەپەگە لەتەل بەراك 70 داعشی كوشت

کوردستان 03:55 PM - 2015-03-01
دوو ئه‌میری داعش له‌ناو كوژراوه‌كاندایه‌

دوو ئه‌میری داعش له‌ناو كوژراوه‌كاندایه‌

یەپەگە رایدەگەیەنێت لەپێكدادانەكانی ئەمڕۆی شاری تەل بەراكی رۆژئاوای كوردستاندا 70 تیرۆرستی داعش كوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، ئەوەی خستوەتەڕوو: لەكاتی ئازادكردنەوەی شاری تەل بەراكدا 70 تیرۆرستی داعش كوژراون كە دوو ئەمیر بەناوەكانی (ئەبو بەكر سەفاوی و جەواد حەسكاوی) لەناو كوژراوەكاندایەو لەباشوری شارەكەش هێزەكانیان چوار ریانێكی ستراتیژیان كۆنترۆڵكردوە.

یەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزەكانیان لەهەردوو شاری تەل بەراك و تەل حەمیس هەڵمەتێكی سەربازیان دژی تیرۆرستانی داعش ئەنجامداوەو توانیویانە گوندێكی ستراتیجی بەناوی (أم الروس) لەگروپە تیرۆرستیەكان پاكبكەنەوەو ژمارەیەك برینداری داعش لەژێر دەستی هێزەكانیاندایە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket