یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و بونیادنانی سوپای نیشتمانی
ی.ن.ک 10:13 AM - 2015-03-01زوبێر عوسمان
زوبێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و فه‌رمانده‌و شاره‌زای بواری سه‌ربازی، له وتارێكدا به ناونیشانی (یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و بونیادنانی سوپای نیشتمانی) راو سه‌ره‌نجی خۆی به چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: سوپا كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنچینه‌یی حكومڕانی و ده‌وڵه‌تدارییه كه له هه‌موو وڵاتانی دونیا به یاسا رێكخراوه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه پێویست به ناساندن ناكات، به‌ڵكو هه‌موو جیهان پێی سه‌رسامه، یه‌كه‌مین هێزی كوردستانیشه كه زۆرترین شه‌هیدی سه‌نگه‌رو كه‌مئه‌ندامی هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه یه‌كێتیی یه‌كه‌م هێزی شۆڕشی نوێیه كه پێشمه‌رگه‌ی له مه‌فره‌زه‌و كه‌رت و تیپ و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریدا رێكخستووه، یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌ته‌نها كارێكی ئیداریی نییه تا به ده‌ركردنی رێنمایی یه‌كبگرێته‌وه.
ده‌قی وتاره‌كه:
یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و بونیادنانی سوپای نیشتمانی
خه‌باتی چه‌كداری شانبه‌شانی خه‌باتی سیاسی له هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان درێژه‌ی هه‌بووه تا به‌دیهێنانی داواكاری مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لانی جیهان.
دوای بونیادنانی ده‌وڵه‌تیش چ له وڵاتانی دیموكراسی یان دیكتاتۆری یان هه‌رجۆره ئایدۆلۆژیایه‌كی تر هێزی چه‌كدار دابه‌شبووه بۆ دوو به‌ش:
1- هێزه‌كانی سوپای وڵات، كه ئه‌ركیان پاراستنی سنووری وڵاته له‌هه‌ر هێرش و په‌لامارو ده‌ستدرێژییه‌كی ده‌ره‌كی.
2- هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش كه ئه‌ركیان پاراستنی ناوخۆی وڵات و دابینكردنی ئارامی و ئۆقره‌یی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و پارێزگاریكردنه له سه‌رو ماڵی خه‌ڵكی.
به‌پێی شاره‌زایی خۆم له كاروباری سه‌ربازی كه ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌كو پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رو فه‌رمانده له خزمه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا بووم، له‌م بابه‌ته‌دا بۆچوونه‌كانی خۆم ده‌خه‌مه‌ڕوو سه‌باره‌ت به سوپای كورد كه پێشمه‌رگه‌یه‌و ته‌مه‌نا ده‌كه‌م توانیبێتم خزمه‌تێكی بچووكی هێزی پێشمه‌رگه‌و وڵاته‌كه‌م بكه‌م.
هێزی چه‌كداری كورد له مێژوودا هێزی خۆبه‌خش بووه كه له‌لایه‌ن میرو شێخ و بنه‌ماڵه‌كانه‌وه پێكهێنراوه‌و فه‌رمانده‌یی كراوه، ئه‌م هێزانه نه‌یانتوانیووه به ته‌واوی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی پیاده بكه‌ن و فه‌رمانده‌كانیشیان وه‌كو پێویست شاره‌زاییان له بواری سه‌ربازیدا نه‌بووه، به‌ڵكو پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌پاندوونی به‌سه‌ر سوپادا، له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی ناوی پێشمه‌رگه بۆ ناونانی چه‌كداری كورد له كۆماری مه‌هابادداو تائێستاش حزبه سیاسییه‌كان هێزی پێشمه‌رگه‌یان رێكخستووه‌و زۆرینه‌ی هاونیشتمانیان له رێگای رێكخستنی حزبه‌كان چه‌كی شه‌ره‌فیان كردۆته شان و به ئاره‌زووی خۆیان و له خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و وڵات و پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان، په‌یوه‌ندییان به هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه. له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنی رێبازی حزبایه‌تی وه‌ك ئامرازێك بۆ كوردایه‌تی له ناخیاندا خه‌ونیان بینیووه كه رۆژێك ببن به پێشمه‌رگه‌و گه‌وره‌ترین ئاواتیان به‌دیبێت و ببنه جێگای ره‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵگاو ستایش بكرێن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م هێزی شۆڕشی نوێیه كه پێشمه‌رگه‌ی له مه‌فره‌زه‌و كه‌رت و تیپ و مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریدا رێكخستووه، یه‌كه‌مین هێزی كوردستانیشه كه زۆرترین شه‌هیدی سه‌نگه‌رو كه‌مئه‌ندامی هه‌یه. تائێستاش ئه‌ندامه‌كانی له پێناو مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌یاندا گیان له‌سه‌ر ده‌ست ده‌جه‌نگن و ئاماده‌ی قوربانیدانن.
ماوه‌یه‌كه زۆر به‌گه‌رمی باس له یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت و لای هه‌مووان بۆته خواستێكی نیشتمانی چونكه سوپا كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنچینه‌یی حكومڕانی و ده‌وڵه‌تدارییه كه له هه‌موو وڵاتانی دونیا به یاسا رێكخراوه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو خاوه‌نی به‌شێكی گه‌وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ هێزی نانیزامی نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سوپایه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی به‌هێزو تۆكمه‌ی پێشمه‌رگه‌دایه كه مه‌شق و راهێنانی به‌رده‌وامی هه‌بێت و پڕچه‌ك بكرێت و به یاسا رێكبخرێت.
یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌ته‌نها كارێكی ئیداریی نیه تا به ده‌ركردنی رێنمایی یه‌كبگرێته‌وه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز‌و هه‌ستیارو ئه‌سته‌م و دووربینه، ده‌بێت زۆر به‌وریای و وردبینانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه‌ك راده‌ستكردنی هێزبێت له‌لایه‌نێك بۆ لایه‌نێكی تر، سیمای دوو ئیداره‌یی هه‌ر به پێشمه‌رگه‌وه دیار نیه، به‌ڵكو چه‌ندین داموده‌زگای تری گرنگ هه‌یه به‌داخه‌وه به‌ته‌واوی یه‌كنه‌خراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو نابێت تا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان دڵنیا نه‌بن له پرۆسه‌ی بنیاتنانی متمانه‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان كه تائێستاش ناوبه‌ناو گرژی و ئاڵۆزی دروست ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی حزبی تێدا شه‌هید ده‌كرێت، واته گۆڕینی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه بۆنی شه‌ڕی ناوخۆی ساردی لێدێت بۆ ژینگه‌یه‌كی دیموكراسیتر كه چه‌مكه‌كانی دیموكراسی زیاتر تێیدا خه‌مڵیبن و ململانێی توند‌و ناشه‌ریفانه بگۆڕدرێ بۆ كێبڕكێی شه‌ریفانه له‌سه‌ر پره‌نسیب و بنچینه‌ی زیاتری خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگاو جه‌ماوه‌ری كوردستان.
له ته‌واوی دنیادا پرسی هێز پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كانه، پرسی پاراستنی شكۆی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانه، پرسی تۆكمه‌یی و به‌هێزی و به‌رز راگرتنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه هه‌نگاونان بۆ پرسی هێز پێویستی به گفتوگۆ‌و ته‌وافوق و رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كانه، چه‌ند ساڵێكه زه‌مینه سازی ده‌كرێت تائێستا (12) لیوای پیاده تێكه‌ڵكراون! ئه‌ی چۆن (30) لیوا یه‌كده‌خرێت؟ مه‌خابن له‌م لیوا پیادانه‌ش ژینگه سیاسییه‌كه متمانه‌ی ته‌واوی پێنه‌به‌خشیون، زۆرجار به‌ڕوونی هه‌ست به ناكۆكی و بێ متمانه‌یی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی سیاسی كوردستانه.
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێت پێویسته پلان و ستراتیژ‌و ئه‌جیندایه‌كی نیشتمانی متمانه پێكراومان هه‌بێت كه پرۆژه‌یه‌كی دیراسه‌كراوی هاوبه‌ش بێت و له‌ناو ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوونی باس له ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و جێگری فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و په‌رله‌مان و سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیرو جێگر وه‌زیرو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات و به یاسا له په‌رله‌مانی كوردستان رێكبخرێت. ئه‌وكاته بێ سێ و دوو پێشمه‌رگه ته‌سلیم به یاسا‌و ده‌ستور ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر به خێرایی چاوێك به رابردوودا بخشێنین له‌گه‌ڵ بنیاتنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992 پێشمه‌رگه له چوار فه‌رمانده‌یی و چه‌ندان لیوا یه‌كخرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی 1994 هێزه یه‌كخراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه لای حزبه‌كانیان و نه‌ك هه‌ر دابه‌شبوون به‌ڵكو سه‌نگه‌ریان له یه‌كتر گرت و به‌سه‌دان شه‌هیدو بریندار‌و كه‌مئه‌ندام بوون و به ده‌یان كه‌س شوێن بزر كران، له‌كاتێكدا پاڵپشت ب یاسای حزبه‌كان له ساڵی 1993 حزبایه‌تی له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا قه‌ده‌غه‌كرابوو.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه پێویسته دوای دیراسه‌كردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئیراده‌و نیه‌تی پاكه‌وه سازان و رێككه‌وتنی (توافق) له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێت كه به‌مه‌ش ئاشته‌وایی سه‌رتاسه‌ری فه‌راهه‌م ده‌بێت و یه‌كڕیزی نیشتمانی پته‌وتر ده‌بێت و پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ و به‌هێزو متمانه به‌خش ده‌بێت.
ئێستا پێشمه‌رگه پێویست به ناساندن ناكات، به‌ڵكو هه‌موو جیهان سه‌رسامه به پێشمه‌رگه‌و له مه‌سافه‌ی مێژوویی خۆیدا كاریگه‌رییه‌كانی هیچی كه‌متر نیه له شۆڕشه مه‌زنه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌دژی زوڵم و زۆریی و سه‌ركوتكاری و كوشت و بڕین، له نمونه‌ی شۆڕشه مه‌زنه‌كانی فه‌ره‌نساو روسیا‌و ئه‌مریكاو...
یه‌كنه‌خستنه‌وه‌و به‌نیوه‌ناچڵی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له رۆڵ و كاریگه‌ری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و تێكشكاندنی دوژمنانی كه‌منه‌كردۆته‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ی راسته‌قینه شكستی نه‌خواردووه به‌ڵكو پێشمه‌رگه بۆته ره‌مزی به‌رخودان و ئازایه‌تی و دلێری و كۆڵنه‌دان و سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و فریاد ره‌سی گه‌لی كوردستانه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌مان نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ته‌جنیدو سه‌ربازگرتنی زۆره‌ملێ یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی بوون پێكبێت كه زۆرینه‌ی وڵاتانی دونیا په‌یڕه‌وی ئه‌م سیستمه ده‌كه‌ن بۆ سوپاكانیان.
هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ كاتێك پێده‌گات و ته‌مه‌نی ده‌بێته (18) ساڵ به‌زۆره ملێ بكرێت به سه‌رباز (پێشمه‌رگه) و خزمه‌تی وڵات بكات به په‌یڕه‌وكردنی سیستمی موالیدگرتن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌ی، به‌مه‌ش حزبایه‌تی كاڵ ده‌بێته‌وه‌و به خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان و نه‌ته‌وه گۆشبكرێن و به دروستی په‌روه‌رده بكرێن كه ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی بن.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت و له كۆڤاری رێبه‌ری پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه ژماره (102) له ساڵی (2009) ده‌رباره‌ی شێوازه‌كانی سه‌ربازگیری بیروبۆچوونی خۆم بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام جێگای داخه تاكو ئێستا خزمه‌تی سه‌ربازی ئیجباری په‌یڕه‌ونه‌كراوه، لێره‌دا له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه بۆ قۆناغی ئێستا‌و داهاتووی گه‌له‌كه‌مان و پێویستی حه‌تمی سه‌رده‌م و بوونی هه‌رێمی كوردستان به خاوه‌نی یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌هێزو پته‌وو تۆكمه‌ی رێكخراو، وه‌كو له‌پێشه‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد تاكو ئێستا له‌هیچ شۆڕش و حكومڕانی كوردی سه‌ربازی ئیجباری نه‌بووه، به‌ڵكو هێزی چه‌كداری خۆبه‌خش هه‌بووه به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو وڵاتانی دونیا سه‌ربازگیری ئیجباری هه‌یه، ئه‌گه‌ر عیراق به‌نمونه وه‌ربگرین تا ساڵی (2003) موالید گرتن له‌رێگای ته‌جنید كاری پێده‌كرا، به‌ڵام له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه خزمه‌تی سه‌ربازی ئیجباری راگیراوه‌و كاری پێناكرێت. له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی (2015) وه (110) په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی عیراق داوایانكرد خزمه‌تی سه‌ربازی ئیلزامی بكرێت به پرۆژه‌و به‌یاسایی بكرێت و دووباره له رێگای ته‌جنید سه‌ربازگیری ئیجباری ده‌ستپێبكاته‌وه.
بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان دیراسه‌ی سه‌ربازگرتنی ئیجباری بكات و په‌رله‌مان بیكات به یاسا‌و له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بكرێت به ده‌ق كه له ئه‌نجامدا هێزێكی گه‌وره‌ی نیشتمانی دروست ده‌كرێت كه لایه‌نگیری و دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت نه‌ك بۆ حزب یان ئایدۆلۆجیاو فه‌رمانده‌و سه‌رۆكی حزبه‌كان.
پێویسته شێوازه‌كانی سه‌ربازگیری ئیجباری پره‌نسیب و یاسای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت كه له رێگای ئه‌م بنه‌مایانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، باری جێگیر‌و ئاسایی و ناجێگیرو نائاسایی وڵات ره‌چاوبكرێت:
1- شێوازی سه‌ربازگیری له‌باری ئاسایی و جێگیری وڵات له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا:
ا- هه‌موو لاوه‌كانی وڵات ئه‌وانه‌ی له خوێندن به‌رده‌وام نابن و ته‌مه‌نیان ده‌گاته 18 ساڵ پێویسته ماوه‌ی دوو ساڵ بكرێن به پێشمه‌رگه (سه‌رباز) بۆ ئه‌وه‌ی رابهێنرێن له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات و خه‌ڵكی كوردستان و مرۆڤی جه‌ربه‌زه‌یان لێ‌دروست بكرێت و تاڵی و سوێری ژیان بچێژن و به مانای وشه مرۆڤی تێگه‌یشتوو پێگه‌یشتووبن و خاوه‌نی ئاكارو به‌های مرۆڤایه‌تی بن.
ب- هه‌موو لاوه‌كانی وڵات ئه‌وانه‌ی له‌خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن و به‌هه‌مانشێوه بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی و سه‌رووتر دوای ته‌واوكردنی خوێندن ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به پێشمه‌رگه (سه‌رباز) بگیرێن، وه ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن له‌ناو كاروباری سه‌ربازی بمێننه‌وه كه ده‌رچووی ئاماده‌یی سه‌رووترن به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆلێجی سه‌ربازی خولیان پێ ته‌واوبكرێت و به ئه‌فسه‌ر له یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خزمه‌ت بكه‌ن، وه ئه‌وانه‌ی بڕوانامه‌یان له‌خوار ئاماده‌ییه ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومه‌ندبن درێژه به‌كاری سه‌ربازی بده‌ن به‌پێی ئاست و بڕوانامه‌و توانا‌و لێهاتووییان له‌ناو یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ده‌ره‌جه‌دار خزمه‌تبكه‌ن.
2- شێوازی سه‌ربازگیری له‌باری نائاسایی و ناجێگیری وڵات له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا:
ئه‌گه‌ر بارودۆخی نائاسایی روبه‌ڕووی وڵات بوویه‌وه وه‌ك (هێرش و په‌لاماره‌كانی ئێستای داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان) كه وڵات له بارودۆخیكی ناجێگیردایه، پێوسیتی به سه‌ربازگیری زۆره‌ملێییه كه:
ا- لاوه‌كانی وڵات ئه‌وانه‌ی له خوێندن به‌رده‌وام نابن به‌هه‌مانشێوه‌ی خاڵی (١ – ا) ته‌نها ماوه‌كه‌ی له دوو ساڵ زیاتر بكرێت تا وڵات بارودۆخی ئاسایی و جێگیر ده‌بێته‌وه.
ب- لاوه‌كانی وڵات ئه‌وانه‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن به‌هه‌مانشێوه‌ی خاڵی (١ – ب) ته‌نها ماوه‌كه‌ی له یه‌ك ساڵ زیاتر بكرێت تا وڵات بارودۆخی ئاسایی و جێگیر ده‌بێته‌وه.
3- ئه‌م هێزه نوێییه‌ی پێشمه‌رگه له رێگای ته‌جنید به موالید گیراوه‌و ئیلزامیه‌و ده‌بێته سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانی مێژووی پێشمه‌رگه‌ی نوێ كه دوور له ته‌سكییه‌ی حزبی و پێشمه‌رگه‌ی كه‌سێك و هێزو لایه‌ن و سه‌رۆكێك ده‌بێت كه له ماوه‌ی راهێنان و مه‌شقدا به خۆشه‌ویستی و ئینتیمای بۆ خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و وڵات گۆشده‌كرێت.
4- هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر رێكخستن و چه‌كداركردنی سوپا، بۆیه پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان چربكه‌نه‌وه بۆ زیاتر به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت وڵاته زلهێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان به‌م هێزه نوێیه‌ی پێشمه‌رگه بكه‌ن كه ماوه‌كه‌ی له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت، به‌پێی ستانداردی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان.
5- ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌فسه‌ره‌كان له كۆلێجی عه‌سكه‌ری زانستی سه‌بازی بخوێنن، به‌پێی ستانداردی جیهانی پێشكه‌وتوو به ته‌واوی شاره‌زای زانستی سه‌ربازی ببن.
6- ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له ره‌ئیس عوره‌فاو نائیب زابتی ده‌ره‌جات له خولی تایبه‌تی مه‌راتب به باشترین شێوه‌ی زانستی سه‌ربازی شاره‌زا بكرێن.
7- ئه‌م هێزه‌ی ئێستای پێشمه‌رگه به‌شێكی گرنگ و پرشنگداره له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، ره‌مزی به‌رخودان و به‌رگری و فیداكارییه بۆیه:
ا- تا هێزی نوێی پێشمه‌رگه پێده‌گات ئه‌م هێزه‌ی ئێستای پێشمه‌رگه له ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
ب- به پشتبه‌ستن به خشته‌ی ماوه‌ی سه‌ربازی، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان به‌راورد به پله‌و پایه‌یان تێپه‌ڕیووه به ئیجباری خانه‌نشین بكرێن.
ج- ئه‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌دارانه‌ی ماوه‌ی خزمه‌تی یاسییان ته‌واوكردووه‌و خۆیان ئاره‌زوومه‌ندن خانه‌نشین بكرێن.
د- هه‌ردوو بڕگه‌ی (ب – ج) له مه‌راسیمێكی شایسته به خه‌بات و تێكۆشانیان خانه‌نشین بكرێن و دواڕۆژیان مسۆگه‌ر بكرێت و مه‌دالیای شه‌ره‌فیان پێبدرێت.
ه- باقی هێزه‌كه‌ی تریان بكرێت به هێزی پشتیوانی یان بكرێت به‌هێزی یه‌ده‌گ یان ئه‌گه‌ر موالیدو پێوه‌رو مه‌رجه‌كانی هێزی نوێی پێشمه‌گه‌یان تێدابێت له یه‌كه‌كانی هێزی نوێی پێشمه‌رگه رێكبخرێنه‌وه.
8- وه‌كو هه‌موو وڵاتانی دونیا ده‌زگای تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان (جمعیه المحاربین القدما‌و) یان كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كه ئێستا هه‌یه یه‌كبخرێته‌وه‌و له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بن و له‌كاتی ناجێگیری بارودۆخی وڵات بانگبكرێنه‌وه‌و سود له تواناكانیان وه‌ربگیرێت.
9- مووچه‌و بژێوی ژیانی پێشمه‌رگه‌و ده‌ره‌جه‌دارو ئه‌فسه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ئاستی ژیانی ئێستادا به‌رزبكرێته‌وه‌و له‌كاتی شه‌هیدبوون یان كه‌مئه‌ندامی و خانه‌نشینی دوارۆژیان مسۆگه‌ربكرێت.
10- قه‌باره‌ی ستانداردی جیهانی بۆ سوپا ده‌بێت رێژه‌كه‌ی (2%) بێت له رێژه‌ی پیاوانی وڵات كه ته‌مه‌نیان له (18 بۆ 45) ساڵی ئه‌و گه‌له‌بێت، له‌كاتی باری نائاسایی وڵات رێژه‌كه زیاد ده‌كرێت.
11- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌جنید له پارێزگاكان دابمه‌زرێنێت، دوای ناردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ته‌جنید له ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داره‌كان بۆ بینینی خول و ئاشنابوونیان به زانستی تازه‌و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاته دیموكراسییه پێشكه‌وتووه‌كان.
12- هێزی نوێی پێشمه‌رگه ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی نیشتمانی و ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی ده‌بێت.
13- عه‌قیده‌ی سوپا ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی و كه‌لتووری خه‌ڵكی وڵاته، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ستراتیژی عه‌قیده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی نوێ داده‌رێژن.
14- سوپای نوێی پێشمه‌رگه ئه‌ركی ته‌نها پاراستنی خاكی وڵاته له هێرش و په‌لاماری ده‌ره‌كی، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ربداته كاروباری سیاسی و مه‌ده‌نی و ناكۆییه‌كانی ناوخۆی وڵات.
15- ستراتیجی رزگاركردنی كوردستان و پاراستنی چوارچێوه‌ی سنوری سه‌ربه‌خۆی به‌وه‌ده‌كرێت ئه‌م هێزه نوێیه‌ی پێشمه‌رگه دروستبكرێت كه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌سه‌ندبێت.
له‌دوای شه‌ڕی چاڵدێران له‌ساڵی (1514) وه تائێستا كه ده‌كاته (501) ساڵ كوردستان سه‌رخان و ژێرخانی خاپوور ده‌كرێت و تائێستاش پیلانگێڕی له‌دژی به‌رده‌وامه‌و نه‌یارانمان ده‌یانه‌وێت وێران و داگیری بكه‌ن و به كێشه‌ی هه‌مه‌جۆری جوگرافی و ئاو‌و نه‌وت و هێزو مه‌زهه‌ب و ئایین و شه‌ڕی براكوژی سه‌رقاڵ ده‌كرێت، كاتێك پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانمان ده‌مارگیری و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان به‌لاوه‌بنێن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
* زوبێر عوسمان
* جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25