ئایا به‌ته‌نها هه‌ڵه‌ی به‌رپرسه‌كانه
بیروڕا 04:54 PM - 2015-02-26ئایا به‌ته‌نها هه‌ڵه‌ی به‌رپرسه‌كانه
ئێمه وه‌ك كارمه‌ند یان كه‌سێكی ئاسای هه‌میشه چاوه‌ڕێی شتی گه‌وره‌ین له به‌رپرس و سه‌رۆكه‌كانمان. به‌رده‌وام داواكاری گه‌وره‌مان هه‌یه. ئه‌وان ده‌بێ گوێمان لێ‌بگرن و بیرۆكه‌كانمان به‌هه‌ند وه‌ربگرن، كه هه‌میشه به توانابن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، كه هاوسه‌نگی بپارێزن، دادپه‌روه‌ربن و سه‌رئه‌نجامی باشیان هه‌بێ. ده‌مانه‌وێ كه سه‌ركرده‌كانمان بتوانن له كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رنجڕاكێشانه شته‌كان باس بكه‌ن و ئه‌رێنی بن، ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌ی توندیشیان ئاڕاسته بكرێت ئه‌وان ده‌بێ هه‌ر دڵ گه‌وره‌بن.
له زۆر شوێنی كاردا فه‌رمانبه‌ران زۆر باسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌كه‌یان به خراپی ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه فه‌رمانبه‌ره‌دا بۆچوونت یه‌ك نه‌خه‌یت و گله‌ییان لێبكه‌یت بۆ ئه‌و قسه خراپانه‌یان به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك كاره‌كه‌یان، ئه‌وا وات ناو ده‌به‌ن كه تۆ ماساوچێتی بۆ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌یت و ده‌ترسی كه كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست بچێ.
زۆر كه‌س واده‌زانێت كه ئه‌وه هه‌قی خۆیه‌تی كه ده‌بێ به باش و خراپ ڕه‌خنه بگرێت له ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كار. ته‌نانه‌ت له پشت به‌رپرسه‌كانیشه‌وه خراپ باسكردن بوه به دیاره. هه‌تا كارمه‌نده ڕه‌خنه‌گره‌كان زۆرتربن ئه‌وا له كۆتایدا زیاتر و زیاتر لایان په‌سه‌ند ده‌بێ.
بۆی هه‌یه له‌و بارانه‌دا به‌رپرس یان سه‌رۆكێك ببێته تابلۆیه‌ك و كارمه‌نده‌كانیش به فلچه‌ی بۆیه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌وه خه‌تی پێابهێنن. بۆ كارمه‌نده‌كان زۆر ئاسانترده‌بێ كه هه‌موو كاره خراپه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كه‌یانه‌وه. به‌ڵام زۆر ئاسانیش ئه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چێ كه سه‌ركرده‌یه‌كیش مرۆڤه‌و له گۆشت و ئێسقانه و مێشكی وه‌ك مێشكی هه‌موو مرۆڤێكیتر ده‌توانێ هیلاك ببێ.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه هه‌ندێ سه‌ركرده‌و به‌رپرس هه‌ن كه به‌ڕاستی خراپن و شایانی سه‌ركردایه‌تی نین، وه بۆ كارمه‌نده‌كانیش ده‌ڵێم به‌ڕاستی ئێوه به‌ختتان نه‌بووه كه هه‌میشه سه‌رۆك و به‌رپرسی خراپتان هه‌بووه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌خنانه‌یان، هه‌ر كارمه‌نده‌كان خۆشیانن كه ده‌ستیان هه‌یه له خراپبوونی كاروباری فه‌رمانگه‌كه‌دا و زۆرجار چه‌واشه‌ی خه‌ڵك و به‌رپرسه‌كانی پێده‌كه‌ن. ئه‌ی ئه‌گینا كێیه كاره‌كان وا به‌لاری ده‌بات و به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت. كاتێك كاره‌كه‌یان باش به‌ڕێ ده‌چێت له‌كاته‌دا ده‌ڵێن كه ئه‌وه ئه‌وانن كه به‌توانان، هه‌ر شتێك به‌ره‌و لاری و خراپی ڕۆی ئه‌وكاته بۆیان ئاسانه كه دیسانه‌وه به‌رپرسه‌كه‌یان ڕاخنه‌باران بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك كارمه‌ند كه‌مترین كات ده‌وێرن ڕه‌خنه له خۆیان و شێوه‌ی كاركردنی خۆیان بگرن.
هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ش شتێكه كه بیری لێبكه‌یته‌وه. له هه‌موو باره‌كاندا هه‌ڵه‌كان هی سه‌ركرده‌كان یان به‌رپرسه‌كان نین.
ڕاهێنه‌ری ده‌روونی عه‌بدوڵڵا تۆفیق
www.warzshidaruni.com
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01