riklam

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ده‌ین

کوردستان 12:26 PM - 2015-02-26
هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئێستا هه‌ن په‌ره‌یان پێبدرێت و فراوانتر بكرێن

هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئێستا هه‌ن په‌ره‌یان پێبدرێت و فراوانتر بكرێن

ئه‌مڕۆ 26/2/2015 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ رۆسته‌می قاسمی لێپرسراوی مه‌له‌فی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و وه‌فدێكی هاوڕێی.

له‌ دیدارێكدا كه‌ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران ئاماده‌یبوو، باس له‌ په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كراو جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕانه‌ فراوانتر بكرێت.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن تیشكی خسته‌سه‌ر كارو پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت و وتی: ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری كردووه‌ته‌ سه‌ر پلان و ستراتیژمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵمانداوه‌ پرۆژه‌كانمان نه‌وه‌ستێنین و ئه‌وانه‌ی له‌بواری جێبه‌جێكردندان به‌پێی توانا به‌رده‌وام بن.

لای خۆشیه‌وه‌ رۆسته‌می قاسمی باسی له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردو دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێت و ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشی هه‌موو لایه‌كه‌.

ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ باسكردن بوو له‌ ئایینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا به‌گرنگیان زانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئێستا هه‌ن په‌ره‌یان پێبدرێت و فراوانتر بكرێن، به‌ ئامانجی سوود گه‌یاندنی زیاتر به‌ یه‌كتر.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردوولا باسیان له‌و پرۆژه‌و گرێبه‌سته‌ بازرگانییه‌ هاوبه‌شانه‌ كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئیمزا بكرێت و بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

122692622015_cc44.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket