پێتوایه نێرگه‌له مادده ژه‌هراوییه‌كانی ناو توتن ده‌پاڵێوێت؟
هەمەرەنگ 11:45 AM - 2015-02-26پێتوایه نێرگه‌له مادده ژه‌هراوییه‌كانی ناو توتن ده‌پاڵێوێت؟ دووباره بیربكه‌ره‌وه!
بیروڕایه‌كی باو هه‌یه كه ده‌ڵێت كێشانی نێرگه‌له به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌ی تێیدایه مادده ژه‌هراوییه‌كانی ناو توتن ده‌پاڵێوێت بۆیه زیانه‌كانی كه‌متره وه‌ك له كێشانی جگه‌ره، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه وێڕای ئه‌و پاڵاوتنه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و مادده زیانبه‌خشانه له دووكه‌ڵی نێرگه‌له‌كه‌دا بوونی هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ران له زانكۆی ئه‌ڵمانی له ئه‌رده‌ن هه‌ستان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چوار جۆر توتن كه له بازاڕی ئه‌و شاره كڕیبوویان له باشترین جۆر‌و تامی توتن بوون، سه‌ره‌تا سه‌یری رێژه‌ی ئه‌و كانزایانه‌یان كرد كه له‌ناو خودی توتنه‌كاندا بوون، پاشان رێژه‌ی ئه‌و كانزایانه پاش پاڵاوتنیان له رێگه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له‌ناو نێرگه‌له‌كه‌دایه
بۆیان ده‌ركه‌وت كه ژماره‌یه‌ك له‌و كانزایانه‌ی له خودی توتنه‌كاندا بوون وه‌ك مس و ئاسن و كرۆم و قورقوشم و یۆرانیۆم، پاش پاڵاوتنه‌كه‌ش هه‌ر له دووكه‌ڵه‌كه‌دا بوونیان هه‌بووه.
ئه‌و ئاوه‌ی له نێرگه‌له‌كه‌دایه ته‌نها بڕی 3% له‌و كانزایانه ده‌پاڵێوێت، له‌كاتێكدا 97% له پاش پاڵاوتنه‌كه هه‌رده‌مێنن.
له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا توێژه‌ران له ژماره 19ی رۆژنامه‌ی (BMCPUBLICH HEALTH) دا نووسیبوویان "ئه‌و رێژه كه‌مه‌ی كه له رێگه‌ی ئه‌و ئاوه‌وه ده‌پاڵێورێت، به‌كاربه‌ران له كێشانی ئه‌و كانزا ژه‌هراوییانه‌ی كه هێشتا له‌ناو دووكه‌ڵه‌كه‌دا ماون ناپارێزێت"، هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند كه "ئه‌و دۆزینه‌وانه ده‌بنه به‌ڵگه له‌دژی ئه‌و بیروڕایانه‌ی ده‌ڵێت نێرگه‌له به‌كاربه‌ر له توشبوون به زیانه‌كانی توتن ده‌پارێزێت".
توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووتریش ده‌ریخستووه كه به‌كارهێنانی نێرگه‌له له نێوان هه‌رزه‌كاران و گه‌نجانی ئه‌مریكا روو له زیادبوون ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك كه 15% بۆ 17% خوێندكاری ئاماده‌یین و نزیكه‌ی 40% خوێندكاری په‌یمانگان.
زۆركه‌س له هه‌ڵه‌دان و پێیانوایه كه نێرگه‌له كێشان سه‌لامه‌تتره له جگه‌ره‌كێشان، به‌ڵام توێژینه‌وه تازه‌كان ده‌ریانخستووه كه نێرگه‌له مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و قورگ و گرفتی هه‌ناسه‌دان روبه‌ڕووی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كاته‌وه.
توێژه‌ران رایانگه‌یاندووه كه رێژه‌ی ئه‌و كانزایانه‌ی له توتندایه به‌گوێره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی توتنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ڕوێت جیاوازن، هه‌روه‌ها رێژه‌كه‌شیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت به‌پێی جۆری نێرگه‌له‌كه.
PUKmedia ئا/ ماریا سدیق
سه‌رچاوه/ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25