riklam

به‌ریتانیا هاوكاری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كات

شوێنەوار‌‌ 06:23 PM - 2015-02-08
.

.

ئه‌نگس مه‌كی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه‌.

هاشم عه‌بدولڵا به‌ڕێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 8-2-2015 ئه‌نگس مه‌كی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كردو و گه‌شتێكی كرد به‌ناو هۆڵه‌كانی مۆزه‌خانه‌داو له‌ناو پارچه‌ به‌نرخه‌كاندا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ گرنگی دراوه‌ به‌ هه‌ڵگرتن و پاراستنی ئاسه‌واره‌كان و چۆنێتی نمایشكردنی.

ئه‌نگس مه‌كی جه‌ختیشی كرده‌وه‌: هاریكاری و په‌یوه‌ندی هه‌بێ له‌ڕووی ئاسه‌وار و شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ رێكخراوه‌كانی به‌ریتانیا به‌تایبه‌ت مۆزه‌خانه‌ی وڵاته‌كه‌ی.

له‌كۆتاییدا كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاریكاری كردنی بۆ مۆره‌خانه‌ی سلێمانی.

 

PUKmediaمحه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket