riklam

مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور

ی.ن.ک‌‌ 01:45 PM - 2015-02-01
ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور  گه‌یشته‌ گۆڕستانی خدر زنده‌ و به‌خاك ده‌سپێردرێت

ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور گه‌یشته‌ گۆڕستانی خدر زنده‌ و به‌خاك ده‌سپێردرێت

كه‌مێك پێش ئێستا، ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور  گه‌یشته‌ گۆڕستانی خدر زنده‌ و به‌خاكده‌سپێردرێت.

دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-2-2015، به‌ئاماده‌بونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك و هه‌ریه‌ك له‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، مه‌لا به‌خیتار و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی حزبی و حكومه‌تی خزم و كه‌سوكاری ، له‌ناو ئاپۆرایه‌كی جه‌ماوه‌ریدا ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور گه‌یشته‌ گۆڕستانی خدر زنده‌ له‌ خانه‌قین و له‌وێ به‌خاكده‌سپێردرا.

ده‌ستپێكی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكردو دواتر له‌لایه‌ن شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی خانه‌قین، وتاری به‌خێرهاتنی میوانه‌كان خوێندرایه‌وه‌.

پاشان مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد، وێڕای به‌خێرهاتنی میوانه‌كان به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكارو هاوسه‌رو بنه‌ماڵه‌و هاوڕێیانی لیوا حسێن مه‌نسور كردو داوای له‌یه‌زدانی گه‌وره‌ كرد كه‌جێگه‌ی شه‌هید لیوا حسێن و عه‌مید شێركۆ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی كوردستان به‌هه‌شت بێت.

 هه‌روه‌ها په‌یمانیشی بۆ شه‌هیدان دووپاتكردوه‌، یان جێگه‌یان وه‌ك ئه‌وان ژێرخاك ده‌بێت، یان ده‌بێت ئاواته‌كانیان بهێنیینه‌ دی.

 له‌دوایدا فه‌رهاد سه‌نگاوی به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌ و هاوڕێی شه‌هیدكردو رایگه‌یاند، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و خانه‌قین به‌حسێنه‌كانه‌وه‌ سه‌ربه‌رزن.

جێی باسه‌ دوێنی 31-1-2015، شه‌هیدی فه‌رمانده‌ لیوا حسێن مه‌نسور له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستانی داعش شه‌هیدبوو.


هه‌روه‌ها له‌و جه‌نگه‌دا ژماره‌یه‌كی تر له‌پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان شه‌هیدبوون و خوێنی خۆیان به‌ختكرد بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان.


PUKmedia  په‌یامنێرانمان

فۆتۆ / سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket